مستەفا چاوڕەش دەربارەی دواین مۆڵەتی ئەمریكا بۆ هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات



مستەفا چاوڕەش ،فەرماندەی هێزەکانی حەفتای یەکێتی، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا 90 ڕۆژی وەکو دوا وادە دیاریکردبێت بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەڵێت، “ئەوانەی ئەو هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە ناحەزن.”

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم ڕۆژی چوارشەممە (14/6/2023)لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند هێزەکانی هاوپەیمانان تەنیا نەوەد ڕۆژیان داوە بە هێزەکانی پێشمەرگە بە مەبەستی یەکگرتنەوەیان.

ڕاپۆرتەکە لە زاری سەرچاوەیەکی کە ناوی نەهێناوە دەڵێت، “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وادەیەکی کاتی بۆ هەردوو حزبی کوردی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی داناوە و ئەگەر پابەند نەبن بە یەکخستنی هێزی پێشمەرگە، ئەوا هاوکاریەکانیان دەبڕدرێن.”

لەم بارەوە فەرماندەیی هێزەکانی 70 بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند، “دەمێکە هاوپەیمانان دەڵێن یەکبگرنەوە. ئێستاش پێمان دەڵێن و تازە نییە. بەڵام ئەوەی بڵێن مەوعیدی 90 ڕۆژیان دیاری کردبێت ئەسڵ و ئەساسی نییە. ئەم هەواڵانە بە درۆ بڵاو دەکرێنەوە وئەوانە ناحەزن.”

مستەفا چاوڕەش دەشڵێت، “بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکای پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانان ڕیککەوتنی چوار بۆ پێنج ساڵیمان هەیە. ڕێککەوتنەکە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەستی پێکردووەو لە 2026 تەواو دەبێت.”

پێشتریش جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، “ئەگەر هەرێمی کوردستان هێزەکانی خۆی ڕێکنەخات ئەوا هاوپەیمانان جێمان دەهێڵن، وەک چۆن ئەفغانستانیان بەجێهێشت.”

 

پژاک و پاسداران بوو بەشەڕیان
پێشت پژاک و پاسداران بوو بەشەڕیان
عێراق سەرجەم قەرزەکانی بەئێران دایەوە
دواتر عێراق سەرجەم قەرزەکانی بەئێران دایەوە
ەیوەندیدار