پژاک و پاسداران بوو بەشەڕیان



ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ کە پشت بە زانیاری چالاکوانانی نێو ئێران دەبەستن ڕادەگەیەنن شەڕو پێکدادان لە نێوان پاسدارانی ئێران و هێزەکانی پژاک ڕویداوە و بەرەوامە.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت پاش ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە پێکدادانێک لە ناوچەی حەشەدۆڵی داوێنی کوێستانی کۆساڵانی سەر بە سەوڵاوە ڕوویدا، چەندین هەلیکۆپتەری فریاگوزاری سوپای پاسداران لە سنەوە بەرەو ئەو ناوچەیە ڕۆشتوون.

شەوی هەینی لەسەر شەممەش شەڕێک نێوان هێزەکانی پژاک و هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندەکانی سەر بە مەریوان ڕوویداوە هێزەکانی سوپای پاسداران بە ئەنقەست گڕیان لە کوێستانەکانی ناوچەکە بەرداوە.

ڕێکخراوی هەنگاوە بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕەکە لە بەرزاییەکانی نێوان گوندەکانی دەرەتفێ و کانیسانان ڕوویداوە کە نزیکەی 7 کیلۆمەتر لە شاری مەریوانەوە دوورە. بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراو و دوو سەربازی تریش بریندار بوون.

هاوکات تۆڕی مافەمانی مرۆڤی کوردستان دەڵێت،  لە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە تۆپبارانی کوێستانی کۆساڵانی شاری سوڵاوای پارێزگای کوردستان بەردەوامە و دەشڵێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای پاسداران لە نزیک شاری کارمێران بەسەر کوێستانی شاهۆدا سوڕاونەتەوە.

 

لەبەریتانیا شەش کورد بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
پێشت لەبەریتانیا شەش کورد بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مستەفا چاوڕەش دەربارەی دواین مۆڵەتی ئەمریكا بۆ هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات
دواتر مستەفا چاوڕەش دەربارەی دواین مۆڵەتی ئەمریكا بۆ هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات
ەیوەندیدار