فایلی زەوییە کێشە لەسەرەکان لەسەر مێزی سەرۆک وەزیرانە



ڕۆژی دووشەممە ژووری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، کە فایلی زەوییە کێشە لەسەرەکان لە پارێزگای دیالە پێشکەش بە سەرۆک وەزیران دەکرێت.

 

سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی دیالە، محەمەد ئەلتەمیمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەعلومە ڕایگەیاند، “ژوورە بازرگانییەکانی دیالە ڕووپێوییەکی گشتگیریان لەسەر زەوییە نیشتەجێبوونەکان ئەنجامداوە کە ماوەی 20 ساڵە بەسەر ٧ قەزای دەوروبەری بەعقوبە و دەوروبەریدا دابەشکراون ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “دەگاتە زیاتر لە ٢٢ هەزار پارچە زەوی کە نزیکەی  ٩٥ پارچە زەوییان  چۆڵن و هێشتا هیچ دەستکارییەکی نەکراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو زەوییە نیشتەجێبوونانە بە چۆڵی مانەوە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ڕێگاوبان و ئاو و ئاوەڕۆ، ئەمەش وایکرد هیچ سودێکیان نەبێت”، جەختیشی لەوە کردەوە “ژورەکان ڕاپۆرتێکی بەرفراوانیان ئامادەکرد کە لەساڵی 2018دا ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرا”. بە مەبەستی پشتگیریکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکان بۆ دروستکردنی بزووتنەوەیەک کە بەشداربێت لە کۆنتڕۆڵکردنی لوتکەی قەیرانی نیشتەجێبوون” لە دیالە.”

 

ئەلتەمیمی ئەوەشی خستەڕوو “کۆی زەوییە جێهێڵراوەکانی دیالە ڕەنگە بگاتە 100 هەزار پارچە زەوی لە کۆی قەزاکان، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی نیشتەجێبوون و دروستکردنی پێشخانێکی ئابوری و دارایی کە ماوەی چەندین ساڵ دەخایەنێت.

 

دیالە لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەست قەیرانێکی قورسی کەمی نیشتەجێبوون و خانووبەرە دەناڵێنێت، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە بەڕێژەی ٣٠%.

بەشێک لەپیاوانی ئەڵمانی توندوتیژی دژی ژنان بە ڕەوا دەزانن
پێشت بەشێک لەپیاوانی ئەڵمانی توندوتیژی دژی ژنان بە ڕەوا دەزانن
گروپێکی ئەندەنووسی، داوای بڕینی ئینتەرنێت دەکەن لە ناوچەکەیاندا
دواتر گروپێکی ئەندەنووسی، داوای بڕینی ئینتەرنێت دەکەن لە ناوچەکەیاندا
ەیوەندیدار