گروپێکی ئەندەنووسی، داوای بڕینی ئینتەرنێت دەکەن لە ناوچەکەیاندا



نوێنەرانی کۆمەڵگەی ڕەسەنی بادوی ئەندەنووسیا، داوایان لە بەرپرسانی وڵاتەکەیان کردووە ناوچەکەیان لەبوونی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەدەر بکات بۆ ئەوەی “کاریگەری نەرێنی مۆبایلە زیرەکەکان و جیهانی مەجازی ” لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگەکەیان کەمبکاتەوە.

ئەم کۆمەڵگەیە کە لە ٢٦ هەزار کەس پێکهاتوون لە پارێزگای بانتن، لە دوورگەی جاوا، بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، گروپێک کە تێکەڵ بە دنیای تەکنەلۆژیا بوون و گروپێکی دیکە کە هەوڵدەدەن خۆیان لە مەترسییەکانی ژیانی مۆدێرن بەدوور بگرن.

 

بەپێی نامەیەک کە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، گروپی دووەم داوایان لە دەسەڵاتداران کردووە ئینتەرنێت ببڕن و ئەنتێنی پەیوەندییەکان لە نزیک ناوچەکانی ژیانیان لاببەن.

بەگوێرەی نامەکە، ئەنتێنی پەیوەندییەکان کە لە نزیک ناوچەکانیان جێگیرکراون، دەتوانن مەترسی لەسەر شێوازی ژیانی دانیشتووان و تەندروستی دەروونی ئەو گەنجانە دروست بکەن کە ڕەنگە مەیلیان بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت هەبێت.

 

بەرپرسانی قەزای لوبەک لە پارێزگای بانتن بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە نامەکەیان پێگەیشتووە و ڕێککەوتوون لەگەڵ وەزارەتی زانیاری ئەندەنووسیا قسە بکەن بۆ ئەوەی هەوڵی وەڵامدانەوەی داواکارییەکەیان بدەنەوە.

 

بادی سانتۆسۆ، بەرپرس لە شاری لوباک، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، دەمانەوێت لەگەڵ ئەو شتانەدا خۆمان ێکبخەینەوە کە خەڵکی کۆمەڵگەی بادوی دەیانەوێت، هەروەها دەبێت پارێزگاری لە نەریت و کلتوورە ناوخۆییەکانیان بکەین.

 

کۆمەڵگەی گۆشەگیری بادوی ژیانیان لە جەنگەڵدا هەڵبژاردووە و تەکنەلۆژیاو خزمەتگوزاری دارایی و پەروەردەییان ڕەتکردووەتەوە.

 

ئەندامانی ئەم کۆمەڵگەیە لە سێ گونددا نیشتەجێن کە بە سەر ڕووبەری چوار هەزار هێکتار زەویدا بڵاوبوونەتەوە و کاتژمێرێک بە ئۆتۆمبێل لە جاکارتای پایتەختەوە دوورن.

فایلی زەوییە کێشە لەسەرەکان لەسەر مێزی سەرۆک وەزیرانە
پێشت فایلی زەوییە کێشە لەسەرەکان لەسەر مێزی سەرۆک وەزیرانە
ڕێواز فایەق: تێدەگەن چیمان بە قەوارەکەمان، خۆمان و دامەزراوەکانمان کردووە
دواتر ڕێواز فایەق: تێدەگەن چیمان بە قەوارەکەمان، خۆمان و دامەزراوەکانمان کردووە
ەیوەندیدار