بەشێک لەپیاوانی ئەڵمانی توندوتیژی دژی ژنان بە ڕەوا دەزانن



ڕاپرسییەکی نوێ لە ئەڵمانیا ئەوەی خستووەتەڕوو، زیاتر لە یەک لەسەر سێی پیاوانی ئەو وڵاتە توندوتیژی دژ بە ژنان بە قبوڵکراو دەزانن و پەرلەمانتارێکی ئەو وڵاتەش داوا دەکات ژیان باشتر خۆیان لە توندوتیژی پیاوان بپارێزن.

 

ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییەکە تیایدا زیاتر لە یەک لەسەر سێی پیاوانی ئەڵمانیا توندوتیژی دژی ژنان بە “قبووڵکراو” دەزانن، لەلایەن داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بە “شۆکهێنەر” وەسفکراوە.

 

ڕاپرسییەکە، کە لەلایەن گروپی میدیایی “فونکە”ەوە، بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات ٪٣٣ی ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵدایە، ڕایانگەیاندووە، ئەوان ئەو بیرۆکەیە بە پەسەند دەزانن کە هەندێک جار دەستەکانیان لە “هاوبەشەکانیان” هەڵبێننەوە .

 

کارستن کاسنەر لە “پیاوانی کۆڕبەندی فیدراڵی” کە بانگەشەی یەکسانی جێندەری دەکات، ئەم ئەنجامانەی ڕاپرسییەکەی بە “شۆک” ناو بردو لە بەیاننامەیەکدا بۆ گروپی “فونکە” ڕایگەیاندووە، “کێشەیەک” هەیە کە یەک لەسەر سێی ئەو پیاوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، گرنگی توندوتیژی جەستەیی دژی ژنان بە کەم سەیر دەکەن”، بۆیە جەختی لەسەر پێویستی بەپەلەی گۆڕینی ئەو بیرکردنەوانە کرد”.

 

ڕاپرسییەکە بە ناوی ڕێکخراوی فریاگوزاری “پلانی نێودەوڵەتی ئەڵمانیا” بۆ یارمەتیدانی منداڵان لە ڕۆژانی ٩ تا ٢١ی ئادار ئەنجامدراوە، ١٠٠٠ پیاو و ١٠٠٠ ژن لە سەرتاسەری ئەڵمانیا، لە نێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٣٨ ساڵی لەخۆ گرتووە، کە پرسیاریان لێکراوە سەبارەت بە پیاو سالاری.

 

بابەتەکانی ڕاپرسییەکە بریتی بوون لە دیاریکردنی ڕۆڵ لە پەیوەندییەکان، مامەڵەکردن لەگەڵ هەستەکان، بەکارهێنانی توندوتیژی، مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان و چاودێریکردنی خود.

 

بەپێی داتاکانی پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١دا زیاتر لە ١١٥ هەزار ژن رووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بوونەتەوە.

لە ساڵی ٢٠٢١دا زیاتر لە ٣٠٠ ژن لەلایەن هاوژینی ئێستایان یان پێشوویانەوە کوژراون.

 

مارکۆ بوشمان، وەزیری دادی ئەڵمانیا، ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، گۆڕانکاری یاسایی بۆ توندکردنەوەی سزاکانی توندوتیژی دژی ژنان دەبێت هەنگاوی جیددی تێدا بنرێت.

 

هاوکات، ئەندریا لیندۆڵتز، جێگری سەرۆکی گرووپی پەرلەمانی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی (CDU) داوایکرد ڕێوشوێنی زیاتر دژی توندوتیژی پیاوان دژ بە ژنان بگیرێتەبەر.

سەرچاوە؛ DW

6 فێڵی سەرئێشە تاهەست بە باشتربوون بکەیت
پێشت 6 فێڵی سەرئێشە تاهەست بە باشتربوون بکەیت
فایلی زەوییە کێشە لەسەرەکان لەسەر مێزی سەرۆک وەزیرانە
دواتر فایلی زەوییە کێشە لەسەرەکان لەسەر مێزی سەرۆک وەزیرانە
ەیوەندیدار