زێلێنسکی”ئۆپەراسیۆنی بەرگری لە ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت”



ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، هێرشی پێچەوانە و ئۆپەراسیۆنی بەرگری لە ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت ، ئەمە یەکەمجارە کە زێلێنسکی دەستپێکردنی هێرشەکە ئاشکرا دەکات، کە وردەکارییەکانی دەسەڵاتدارانی کیێڤ حەزیان دەکرد بە نهێنی بیهێڵنەوە.

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زێلێنسکی ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی ئامادەیە هێرشی پێچەوانە دەستپێبکات کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی ڕووسیا داگیریان کردوون و دەشڵێت: “ئێمە باوەڕی تەواومان وایە کە سەرکەوتوو دەبین”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “نازانم چەند کات دەخایەنێت. ئەگەر ، دەکرێت بە چەندین شێوازی جیاواز پرۆسەکە بڕوات. بەڵام ئەوە دەکەین، ئێمەش ئامادەین”.

 

وتەبێژی سەربازی ئۆکراینا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئۆکراینا لە چوارچێوەی هێرشی بەرپەرچدانەوەدا پێشڕەوییان کردووە و بە مەودای تا هەزار و ٤٠٠ مەتر لە ژمارەیەک شوێنی هێڵی پێشەوە لە نزیک شاری بەخموت لە ڕۆژهەڵاتی وڵات، پێشڕەوییان کردووە.

 

لای خۆشیانەوە دەسەڵاتدارانی کرملین ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە کیێڤ هێرشی دەست پێکردووە

 

سێرگی چێریڤاتی، وتەبێژی فەرماندەیی سەربازیی ڕۆژهەڵات لە وەڵامی پرسیارێکدا وتی: ئێمە هەوڵدەدەین هێرش بۆ سەر دوژمن ئەنجام بدەین، هێرشی پێچەوانە ئەنجام دەدەین، سەرکەوتوو بووین لە پێشڕەوی تا 1400 مەتر.

 

چێریڤاتی لە لێدوانێکیدا وتی: هێزەکانی ڕووسیا خۆیان هەوڵیان دەدا هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئەنجام بدەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

 

دوای تێپەڕبونی نزیکەی ١ ساڵ و چوار مانگ بەسەر هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراینا و زیانە گیانی و ماددەیان بەڵام هێشتا جەنگەکە بەردەوامە و هەوڵەکانیش بۆ ڕاوەستاندنی لەنێو کۆمەڵگەی جیهانی بەردەوامی هەیەو ئەنجامەکانیش پێچەوانەی هەوڵەکانن.

وێنەگرتنی پرسیارەكانی پۆلی 12 و چەند حاڵەتێكی گزی كردن تۆماركرا
پێشت وێنەگرتنی پرسیارەكانی پۆلی 12 و چەند حاڵەتێكی گزی كردن تۆماركرا
ڕەنگی چاوەکانت دەتوانێت چی بڵێت دەربارەی تۆ و ڕەچەڵەکت
دواتر ڕەنگی چاوەکانت دەتوانێت چی بڵێت دەربارەی تۆ و ڕەچەڵەکت
ەیوەندیدار