وێنەگرتنی پرسیارەكانی پۆلی 12 و چەند حاڵەتێكی گزی كردن تۆماركرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە تا ئێستتا 3 حاڵەتی وێنەگرتنی پرسیارەكان تۆماركراوە و دەشڵێت: “چەند حاڵەتێكی گزی كردن تۆماركراوە، بەڵام بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمی كردووە”.

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەرەتای پرۆسەی تاقیکردنەوەکانەوە سێ حاڵەتی وێنەگرتنی پرسیار لە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە هەبووە:
1- لە بابەتی مێژوو، شێوەزاری سۆرانی ، لە ٣ی ٦ی ٢٠٢٣ کە دەگەرێتەوە بۆ خوێندکار ( ه ، ی ، م ، ش) لە ئامادەیی ( ک ، ناحکومی.

2- ئەمرۆ ١٠ی ٦ی ٢٠٢٣ لە پرسیاری بابەتی بیرکاری ، شێوەزاری بادینی، کە دەگەرێتەوە بۆ خوێندکار ( د، ک، ص، ف ).

3- هەر ئەمرۆ ١٠ی ٦ی ٢٠٢٣ لە پرسیاری بابەتی بیرکاری ، شێوەزاری سۆرانی، دەگەرێتەوە بۆ خوێندکار ( دەرەکی چاککردنی تێکرا) بە ناوی ( ا، ن، ، ک ، م م ) .

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەگەر بڕواننە ئەو پرسیارانەی، کە بە شێوەزاری سۆرانییە لە کاتی وێنەگرتن تەنانەت خوێندنەوەشی زۆر زۆر ئەستەمە، بەڵام تەکنیکی ئێمە هەموو پرسیارێک دەناسێتەوە، کە هی چ قوتابییەکە و لە چ هۆڵێکە و لە چ قوتابخانە و تەنانەت ئەو قوتابییە لە کوێدا دادەنیشێت.

جەختیشی كردۆتەوە، بریاری پێویستی یاساییمان لەبەرامبەر هەر سێ حاڵەتەکە وەرگرتووە.

سەبارەت بە گزیکردن بە بلوتوز و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە لە چاو چەند ساڵی ڕابردوو ، چەند حاڵەتێک هەبووە هەموویان بە گزیی ئەژمارکراون و بێبەشکراون لە تاقیکردنەوەی ئەمساڵ بە خولی یەکەم و دووەمەوە. جگە لە ئەمڕۆ ، کە ئامارەکەی شەو بە دروستی پێمان دەگات، لە تاقیکردنەوەی یەکەم و دووەم و ٢٤ حاڵەتی گزیکردن تۆمار کراوە. ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو رێژەیەکی زۆر کەمە لە (١١٧ هەزار) خوێندكار.

دەشڵێت: “دەستگیرکردنی باندەکانی فریودانی خوێندکاران بەردەوامە و لە چەند رۆژی ڕابردوو هەر دوو ئاسایشی هەولێر و سلێمانی چەند باندێکی فریودەریان دەستگیرکردوە لە سەر داوای ئێمە و ڕووبەڕووی دادگاکانیان کردونەتەوە”.

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان داوا لە خوێندکاران دەکات، “لەو بابەتانە دوور بکەونەوە، دڵنیابن هەرچی بکرێت لەو بارەیەوە دەیزانین و تیمەکانمان بە بەردەوامی کار دەکات و ئەوە بە دەست بهێنن، کە بە توانای خۆتانە”.

بارزانی: ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م ده‌ستكه‌وته‌كان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن
پێشت بارزانی: ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م ده‌ستكه‌وته‌كان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن
زێلێنسکی”ئۆپەراسیۆنی بەرگری لە ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت”
دواتر زێلێنسکی”ئۆپەراسیۆنی بەرگری لە ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت”
ەیوەندیدار