ڕەنگی چاوەکانت دەتوانێت چی بڵێت دەربارەی تۆ و ڕەچەڵەکت



 

هەموومان ئەو قسەیەمان بیستووە کە چاوەکان “ئاوێنەی ڕۆحە”، بەڵام ئایا ئەم بیرۆکەیە دەتوانێت لەوە کۆنکرێتتر بێت کە ئێمە بیرمان لێدەکردەوە؟

چیرۆکی ڕاستەقینەی پشت ڕەنگی چاوەکانت چییە و بەڕاستی ئەو سێبەرانەی کە بەڕواڵەت بێکۆتا بوون لە کوێوە هاتوون؟ وەڵامەکە هەرچییەک بێت، بە دڵنیاییەوە، ڕەنگی چاو بە تەواوی ناوازەیە، وەک پەنجەمۆر. واتە کەسی تر بەتەواوی ڕەنگی چاوی تۆی نییە. لە ڕاستیدا هەندێک لێکۆڵینەوەی ئەم دواییە دەریدەخەن کە ڕەنگی چاوەکانمان زۆر ئاڵۆزترە لەوەی کە ڕۆژێک بیرمان لێدەکردەوە.

 

چاوی قاوەیی پێش هەموو ئەوانی تر بوونیان هەبووە.

 

هەرچەندە سەیر دەربکەوێت، بەڵام هەموو مرۆڤەکان لە خاڵێکدا لە مێژوودا تەنیا چاویان قاوەیی بووە. پاشان ڕۆژێک گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی لە جینەکەدا ڕوویدا کە ڕەنگی چاوەکان دیاری دەکات. ئەم گۆڕانکارییە بەرهەمهێنانی میلانینی کەمکردەوە تا ئەو ڕادەیەی کە بەس نەبوو بۆ ڕەنگکردنی چاوەکان بە قاوەیی — و بەم شێوەیە چاوی شین بۆ یەکەمجار هاتە ئاراوە.

 

ئەمڕۆ، قاوەیی هێشتا بەربڵاوترین ڕەنگی چاوە لە جیهاندا. سوپاس بۆ ئاستی بەرزتری مێلانین، چاوی قاوەیی لە بەرامبەر هەندێک جۆری نەخۆشی چاودا خۆڕاگرترە. چاوی قاوەیی کاڵ زیاتر لە ئەمەریکا و ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەوروپادا باوە، لە کاتێکدا کە چاوەکانی قاوەیی تۆخ لە ئەفریقا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زۆر جار دەدۆزرێنەوە.

 

هەموو چاو شینەکان باوباپیرێکی هاوبەشیان هەیە.

یەک گۆڕین لە جینەکان کە مێلانین بەرهەم دەهێنن جیاوازی بێشوماری شین و سەوز و ڕەساسی پێبەخشین، ئەم ھەڵوەچوونە بۆماوەییە بە باوباپیرێکی هاوبەشەوە بەستراوەتەوە. زانایان پێیان وایە ئەم باوباپیرە ئەوروپییەکی ناوچەی دەریای ڕەش بووە کە لەوانەیە لە نێوان 6000 تا 10000 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

ڕێژەی چاوی شین لە ئەوروپا ئەمڕۆ لە نێوان ٢٠% بۆ ٤٠%دایە لە کاتێکدا تەنها ٨% بۆ ١٠%ی خەڵک لە سەرانسەری جیهان چاویان شینە. چاوی شین زیاتر لە باکووری ئەوروپا بڵاودەبێتەوە. ڕێژەیەکی بەرزی (27%)ی خەڵکی چاو شین لە ئەمریکان بەشێکی بەهۆی ئەو ئەمریکییانەیە کە ڕەچەڵەکی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ئێرلەندی و بەریتانییان هەیە.

 

پەرەسەندنی ڕەنگی چاو هاوتایە لەگەڵ کۆچی باوباپیرانمان.

زانایان پێیان وایە کە پەرەسەندنی ڕەنگی چاو هاوتایە لەگەڵ کۆچی باوباپیرانمان لە کەشوهەوای گەرمترەوە بۆ ساردتر. ئەمڕۆ بەرفراوانترین ڕەنگی چاو لە نێو ئەوروپییەکاندا لە شینێکی کاڵەوە بۆ قاوەییەکی تۆخە، هۆکاری ئەوەی کە چاوی ڕەنگی تۆخ لە کەشوهەوای گەرمتردا زیاتر دەبێت، وەک ئاسیا و ئەفریقا، بریتییە لە میلانینەکان کە چاوەکان لە تیشکی خۆر و زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت.

 

کەمتر لە 1%ی خەڵک چاویان ڕەساسیە.

تا ئەم دواییانە بڕوا وابوو کە یەک جین بەرپرسە لە ڕەنگی چاوەکانمان. بەڵام وەک دەرکەوت، نزیکەی ١٦ جین لە یاریکردندان لە کاتی دیاریکردنی ڕەنگی چاودا، کە دەتوانن هەندێک ڕەنگی دەگمەن و ناوازە بەرهەمبهێنن، وەک ڕەساسی. هەرچەندە چاوە ڕەساسییەکان ڕەنگە لە یەکەم نیگادا “شین” دەرکەون، بەڵام بە پێچەوانەی چاوە شینە بێگەردەکانەوە، کە زیاتر پەڵەی قاوەیی و زێڕینیان هەیە.

کەمتر لە 1%ی دانیشتوانی جیهان چاویان ڕەساسیە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە کەمترین ڕەنگەکانی چاو. ڕەنگە سێبەری چاوی ڕەساسی لە سەوزەوە بۆ شینێکی دوکەڵاوی تا قاوەیی جیاواز بێت، ئەمەش زۆرجار بەندە بە ژینگەوە، بەتایبەتی ڕووناکی. زیاتر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ڕوودەدەن.

 

ئەو کەسانەی چاویان کاڵە بەرگەی ئازاریان باشترە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ٥٨ ئافرەتی دووگیان ئەنجامدراوە، ئەو خانمانەی چاویان کاڵە، بەرگەگرتنی ئازاریان زیاترە بە بەراورد بەو خانمانەی چاویان قاوەییە،  ژنانی چاو شین و سەوز لە کاتی منداڵبووندا کەمتر تووشی ناڕەحەتی بوون. دۆزینەوەیەکی دیکەی سەرنجڕاکێش پەیوەندی بە خەمۆکی دوای منداڵبوونەوە هەبوو. بەهۆی ئەوەی کە میلانینیان کەمتر بووە، ژنانی چاو کاڵ کەمتر هەست بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەکەن بە بەراورد بە ژنانی چاو ڕەش.

 

سەوز زۆرترین جار لە باکوور و ناوەڕاستی ئەوروپا دەبینرێت.

بەهۆی ئەوەی تەنها 2%ی دانیشتوانی جیهان چاویان سەوزە، ئەم ڕەنگە کەمترینە لەنێو ڕەنگە سروشتییەکانی چاودا. هەرچەندە چاوی سەوز دەتوانێت لە هەموو ڕەگەزەکاندا بە شێوەیەکی سروشتی ڕووبدات، بەڵام نزیکەی 16%ی ئەو کەسانەی کە چاویان سەوزە بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی و سێلتیکین. ئەگەر وردتر بین، ٨٦%ی خەڵکی ئێرلەندا و سکۆتلەندا چاویان سەوزە.

 

ڕەنگی چاوی کەهەبی لە ناوازەترین ڕەنگەکانە.

زۆرجار پێی دەوترێت ‌‌چاوی زێڕین،‌‌ چاوە کەهەبییەکان سەر بە خێزانی چاوی ‌‌قاوەیی‌‌ن، بەڵام یەک دوو تایبەتمەندی ناوازەیان هەیە. ئەوەی لە گروپی چاوی هەنگوینی و قاوەیی جیایان دەکاتەوە ئەوەیە کە ڕەنگی قاوەیی و پرتەقاڵی و سەوزیان تێدا نییە. بە پێچەوانەی چاوە هەنگوینیەکان کە بە ڕەنگی جیاواز دەرکەون، ڕەنگی چاوە کەهەبییەکان هەمیشە زێڕی ڕوونە. زۆرجار ئەو کەسانەی چاویان ڕەنگی کەهەبیە، ڕەچەڵەکی ئیسپانی، ئەمریکای باشوور، باشووری ئەفریقا، یان ئاسیایان هەیە.

 

زۆرجار چاوە هەنگوینیەکان لەگەڵ ڕەنگی قاوەیی تێکەڵ دەکرێن.

بەپێی ڕووناکی، چاوی هەنگوینی دەتوانێت قاوەیی کاڵ دەرکەوێت. بەڵام سێبەری جۆراوجۆرتریان تێدایە لە چاو چاوی قاوەیی. لە چاوی هەنگوینیدا بەزۆری دەتوانین تێکەڵەیەک لە ڕەنگی قاوەیی و سەوز و کەهەب ببینین کە دەتوانن وەک خاڵ یان ئەڵقەی بچووک لەناو بیلبیلەدا دەربکەون. ئەو کەسانەی چاویان هەنگوینیە بڕێکی مامناوەندی میلانینیان هەیە بۆ ئەوەی حساب بۆ ئەم ڕەنگە سەوز و قاوەییە بکەن. نزیکەی 5%ی خەڵک ئەم ڕەنگەی چاویان هەیە.

هەرچەندە بە شێوەیەکی سروشتی لە هەموو ڕەگەزەکاندا ڕوودەدات، بەڵام چاوی هەنگوینی زۆر باوترن لەو چاوانەی کە بە ڕەچەڵەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕازیلی، ئیسپانی، یان باکووری ئەفریقایە. ئەمە ڕەنگێکی چاوی تاڕادەیەک دەگمەنە، بە تایبەت لە نێو ئەو کەسانەی کە بە ڕەچەڵەک ئەفریقی و ئاسیایین. زۆربەی ئەو کەسانەی بەم ڕەنگە چاوە لەدایک دەبن، ڕەنگە هەندێک ڕەگی قەوقازییان هەبێت.

 

کەمتر لە 1%ی دانیشتووان چاویان ڕەنگی جیاوازە.

ڕەنگی چاوی مرۆڤ دەتوانێت بە گۆڕانکاری سەرنجڕاکێش دەربکەوێت، لەوانە هەندێک حاڵەتی دەگمەنی ئەو کەسانەی کە هیترۆکرۆمیایان هەیە، حاڵەتێکی دەگمەنە کە کار دەکاتە سەر کەمتر لە 1٪ ی دانیشتوان. لە ئەنجامی چڕبوونەوەی نایەکسان لە مێلانین لە چاوەکاندا ڕوودەدات ئەمە دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی چاوەکان بە شێوەی بەشێک یان بەتەواوی ڕەنگی جیاوازیان هەبێت. هۆکاری جیاواز هەیە بۆ ئەم حاڵەتە، لەوانە بۆماوەیی، هەندێک لە نیشانە دەگمەنەکان، یان برینی جەستەیی بۆ چاو.

 

چاوی ڕەشی ڕاستەقینە بوونیان نییە.

لە کاتێکدا ڕەنگە چاوی هەندێک کەس ڕەش دەرکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا لە سروشتدا بوونیان نییە. ئەو کەسانەی کە چاوەکانیان ڕەش دەردەکەوێت چاویان زۆر قاوەیی تۆخ دەبێت کە نزیکە لەگەڵ چاویلکەدا تێکەڵ ببن و وایان لێدەکات ڕەش دەربکەون.

هۆکاری ئەوەی کە هەبوونی چاوی ڕەش بە شێوەیەکی سروشتی مەحاڵ دەبێت ئەوەیە کە شتە ڕەشەکان مەیلیان هەیە زیاتر تیشکی سەروو بنەوشەیی هەڵبمژن لە چاو ڕەنگەکانی تر. بەهۆی ئەمەوە ئەگەر چاومان بە تەواوی ڕەش بێت، کێشەی گەورەمان دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ تیشکی خۆردا. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی بینین و تێکچوونی تەندروستی چاو.

 

زێلێنسکی”ئۆپەراسیۆنی بەرگری لە ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت”
پێشت زێلێنسکی”ئۆپەراسیۆنی بەرگری لە ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت”
مامۆستایان هەڵوێستیان لەسەر پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند
دواتر مامۆستایان هەڵوێستیان لەسەر پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند
ەیوەندیدار