دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە بەردەوام دەبێت



شەوی ڕابردوو، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ ئەمڕۆ شەممە ھەڵگیرا.

 

ئێوارەی ٩ی حوەزیرانی ٢٠٢٣، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، ئەنجامدرا.

لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٥٩ ئەندام ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

هاوکات، لە کۆی ٦٧ ماددەی پڕۆژەیاساکە، ماددەکانی دوو، نۆ، ١٠، ١١، ١٢، ١٣ ١٨، ١٩، ٢٠، ٢١، ٢٣ و ٢٤ پەسەندکران.

لە میانی دانیشتنەکەدا، دەنگدان لەسەر ماددەکانی ١٤، ١٥، ١٦ و ١٧ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ کاتێکی دیکە دواخرا و ماددەی ٢٢ ش،  لە پرۆژە یاساکە لادرا و دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر ٥:٠٠ی ئەمڕۆ شەممە بە کراوەیی ھەڵگیرا.

دوای ٤٠ رۆژ لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان، ٤ سەرنشین بە زیندووی دۆزرانەوە
پێشت دوای ٤٠ رۆژ لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان، ٤ سەرنشین بە زیندووی دۆزرانەوە
ئەندامەکەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا گیانی لەدەستدا
دواتر ئەندامەکەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار