ئەندامەکەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا گیانی لەدەستدا



پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەو ئەندامەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کە بریندارکرابوو، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

پاش کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر مانەوە لە ژێر چاودێری چڕ، بەرە بەیانی ئەمڕۆ حسێن ئارسان، بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

دوێنێ نزیک کاتژمێر ١٠و نیوی بەیانی، تەقە لە ئەندامێکی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی کرا، سێ فیشەکی بەرکەوت.

ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی میزۆپۆتامیا، ناوی تەواوی (حسێن ئارسان)ە، ساڵی ١٩٧٨ لە ئیزمیری باکووری کوردستان لەدایکبووە، پەنابەری سیاسیە لە سلێمانی.

زۆرینەی ئەندامانی ڕێکخراوی میزۆپۆتامیا خەڵكی باکووری کوردستانن، ئەمە یەکەم حاڵەتی تەقەکردن لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە نییە، ساڵی ڕابردوو، زەکی چەلەبی، سەرۆکی ڕێکخراوەکە هەر لە سلێمانی تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.

 

 

 دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە بەردەوام دەبێت
پێشت  دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە بەردەوام دەبێت
«چەند پێشنیارێک، لە یاسای بودجەدا، بارگرانین بۆ سەر شانی خەڵک»
دواتر «چەند پێشنیارێک، لە یاسای بودجەدا، بارگرانین بۆ سەر شانی خەڵک»
ەیوەندیدار