دوای ٤٠ رۆژ لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان، ٤ سەرنشین بە زیندووی دۆزرانەوە



چوار منداڵی ناو ئەو فڕۆکە بچووکەی کە لە یەکی ئایاردا، لە کۆڵۆمبیا، لەگەڵ حەوت سەرنشینی دیکەدا دیارنەمابوون، بە زیندووی دۆزراونەتەوە.

 

سەرکۆماری کۆڵۆمبیا، گوستاڤۆ پێترۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە: “جێگەی خۆشحاڵییە بۆ تەواوی وڵات! چوار منداڵ کە ٤٠ رۆژ لەمەوبەر لە جەنگەڵەکانی کۆڵۆمبیا ون بوون، بە زیندوویی دۆزرانەوە”.

 

فڕۆکەکە کە رۆژی یەکی ئایار لە جەنگەڵەکانی کۆڵۆمبیا کەوتبووە خوارەوە، لە ١٧ی ئایاردا پاشماوەکەی دۆزرایەوە.

 

سوپای کۆڵۆمبیا، کە چەندین هەفتەیە هەڵمەتی گەڕانی چڕی بۆ دۆزینەوەی ئەو منداڵانە دەست پێکردووە، هەواڵەکەی بە “موعجیزە” لەقەڵەم دا.

 

ئاماژە بەوە کراوە منداڵەکان کە لەلایەن کارمەندانی سەربازییەوە دۆزراونەتەوە، بەهۆی “زۆری لەدەستدانی ئاوی جەستەیان” و “پێوەدانی مێروو”ەوە، لە رووی تەندروستییەوە دووچاری کێشە هاتوون.

رۆژی ١٨ی ئایار دەسەڵاتداران لەبارەی منداڵەکانەوە ئاماژەیان بەوە دابوو کە لە ژیاندان، بەڵام چارەنووسیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای کۆڵۆمبی، تەمەنی یەکێک لەو چوار منداڵە، تەنها ١١ مانگە.

ئەگەری تاوەبارانی کورت هەیە
پێشت ئەگەری تاوەبارانی کورت هەیە
 دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە بەردەوام دەبێت
دواتر  دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار