کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوام دەبن



کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ ئەمڕۆ هەینی هەڵگیرا.

 

دوای چەندین جار دواخستن، دواجار دانیشتنی ژمارە ٢٨ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥، بە سەرۆكایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبووسی و بە ئامادەبوونی ٢٥٨ ئەندام بەڕێوەچوو.

 

لە کۆبوونەوەکەدا لە کۆی ٦٧ ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا و تیایدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران.

 

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژە یاساکە لادرا.

 

دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر ١٣:٠٠ی ئەمڕۆ هەینی هەڵگرت.

 

چاوەڕێ دەکرێت لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکەدا درێژە بە خوێندنەوەی ماددەکانی دیکەی ناو پڕۆژەیاساکە بدرێت.

 

ئینته‌رمیلان و مانچێسته‌رسیتی گه‌یشتنه‌ ئیستانبوڵ
پێشت ئینته‌رمیلان و مانچێسته‌رسیتی گه‌یشتنه‌ ئیستانبوڵ
چەند ڕێگایەک بۆ دۆزینەوەی کامێرای نهێنی
دواتر چەند ڕێگایەک بۆ دۆزینەوەی کامێرای نهێنی
ەیوەندیدار