چەند ڕێگایەک بۆ دۆزینەوەی کامێرای نهێنی


هەمووان خاوەنی نهێنی و تایبەتمەندی خۆمانین، بەڵام پێشکەوتنە بەردەوامەکانی تەکنەلۆژیا لە هەموو کاتێک ئاسانتر وا دەکەن بۆ هەر کەسێک ببنە سیخوڕ بەسەر نهێنی و تایبەتمەندییەکانی.

 

لەوانەیە لە ژوورە ئارامەکەی هۆتێلەکەتدا لە پشوودا بیت، بەڵام ئەو ڕازاندنەوە وردەی ناو ژوورەکە یان دەرچەی هەوا، یاخود پلاکی کارەبایی، یان ناو کاتژمێری سەر دیوارەکە دەتوانێت ڕێگەیەک بێت بۆ شاردنەوەی کامێرایەکی نهێنی.

 

هەرچەندە کامێراکانی پەیوەست بە کاری نهێنی لە قەبارەدا بچووکن و ئاسانن بۆ شاردنەوە، بەڵام هەندێک تەکنیک هەیە کە دەتوانیت بەکاریان بهێنیت بۆ دۆزینەوەیان.

 

لە کوێ  کامێرای نهێنی دادەنرێت؟

ئامانجی سەرەکی کامێرای نهێنی ئەوەیە کە بە شاراوەیی بمێنێتەوە، بۆیە دیزاینەرانی کامێرای لەم جۆرە چەند تەکنیکێک بەکاردەهێنن بۆ تێکەڵکردنی لەگەڵ ئەو ژینگەیەی کە تێیدا دانراون، لێرەدا باوترین شوێنەکان دەخەینەڕوو بۆ شاردنەوەیان:

دەرەچەی ناو تاق و دیوار

کاتژمێری دیوارر

USB

پاوەر بانک

قەڵەم

چوارچێوەی وێنە/تابلۆکان

کراوەکان

ئاوێنە

بابەت جوانکارییەکان و دیکۆراتەکان (پەیکەر، گوڵدان و هتد…)

کتێبەکان

ڕووەکی ڕازاندنەوە

ئامێری کۆنترۆڵکردنی دوکەڵ و ئاگر

 

چۆن کامێرای نهێنی و چاودێری بدۆزینەوە؟

چەند ڕێگەیەکی جیاواز هەیە، کە بۆ دۆزینەوەی کامێرای نهێنی بەکاردەهێنرێت، زۆربەیان پێویستیان بە هیچ ئامێرێکی ئاڵۆز نییە.

– پشکنینی بینراو

دەتوانیت زۆر بە وردی هەموو شتەکانی ژوورەکەت بپشکنیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە هیچ کامێرایەکی نهێنی بوونی نیە.

-ئامێری دیاریکردنی فرێکوێنسی ڕادیۆیی (RF).

کڕینی ئامێری دۆزەرەوەی RFID ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ دیاریکردنی ئەو شتانەی کە بە چاو ناتوانیت بیبینیت، کە بە هەستکردن بە شەپۆلی ڕادیۆیی کاردەکات.

-ئامێری دۆزەرەوەی عەدەسەی کامێرا

هەرچەندە زۆربەی کامێرای شاراوە ئەو شتانەی کە وێنەیان دەگرن بە بەکارهێنانی شەپۆل دەیگوازنەوە، بەڵام ئامێری دیاریکردنی عەدەسەی کامێرا هەست بە عەدەسەی کامێرا دەکات و ڕووکارەکان سکان دەکات بۆ دۆزینەوەی ڕەنگدانەوەی ڕووناکی عەدەسەی کامێراکە.

-کامێرای  حەراری

یەکێکی دیکە لە نیشانە نەبینراوەکان کە لە کامێرای نهێنیدا سەرچاوە دەگرێت وزەی گەرمیە، ڕەنگە کامێرای وێنەگرتنی لەم جۆرە یارمەتیدەر بێت لە دیاریکردنی “پەڵە” شاراوەکان کە ئاماژەن بۆ بوونی ئامێرێکی ئەلیکترۆنی.

-مۆبایلە زیرەکەکان

مۆبایلە زیرەکەکان یەکێک لە باشترین چەکەکانە لە بەرامبەر کامێرا نهێنییەکاندا، ئەوان بژاردەیەکی باشتر دابین دەکەن بۆ دۆزینەوە لەڕێی کۆمەڵێک بەرنامەی بەرفراوان کە یارمەتی دیاریکردنی کامێرا شاراوەکان دەدەن.

 

 

کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوام دەبن
پێشت کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوام دەبن
تیمی خۆرخی، ئەو تیمەی ٢٠ ساڵە هۆکاری ئاشووب و ئاژاوەی وڵاتانن
دواتر تیمی خۆرخی، ئەو تیمەی ٢٠ ساڵە هۆکاری ئاشووب و ئاژاوەی وڵاتانن
پەیوەندیدار