برایەکی هاوکار جاف: کڕین و فرۆشتن بە کەیسی براکەمەوە دەکەن



برایەکی هاوکار جاف ڕایگەیاند، ئەوان یەکێتین، بڕیارەکەی دادگای هەولێر تاکڕەوانەیە، کڕین و فرۆشتن بە کەیسی هاوکار جافەوە دەکرێت .

سیران جاف، برای هاوکار جاف ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، کەسانێک لەپێناو و پلەوپۆست فرمێسکی تیمساحیمان بۆ هەڵدەڕێژن، خانەوادەکەیان یەکێتییە و شانازی بە یەکێتیەوە دەکەن.

دەڵێت “کەسی شەهید هاوکار بە سیاسیکراوە و کڕین و فرۆشتن بە کەیسەکەوە دەکرێت”.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، بڕیارەکەی دادگا تاکڕەوانەیە، پارتی تاک لایەنە بڕیاریداوە، هەموو بڕیارەکانی دادگا ڕەتدەکەنەوە.

داواش دەکات، لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە پێکبهێنرێت، چونکە ئەوان بکوژی ڕاستەقینەی براکەیان دەناسن و بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە.

دەڵێت “لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو سیناریۆ کارتۆنییە پوچەڵ دەکەینەوە”.

 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئەمریکا
پێشت سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئەمریکا
شەش ژنی دیکەی ئێزدی به‌ كه‌سوكاريان شاد دەبنەوە‌
دواتر شەش ژنی دیکەی ئێزدی به‌ كه‌سوكاريان شاد دەبنەوە‌
ەیوەندیدار