شەش ژنی دیکەی ئێزدی به‌ كه‌سوكاريان شاد دەبنەوە‌



بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی رايگه‌ياند:‌ “ئه‌و شەش ژنە ئێزدییەی كه‌ پێش چوار رۆژ رزگارکران، ئه‌مڕۆ له‌ شارى دهۆك بە کەسوکاریان شاد دەبنەوە”.

 

حوسێن قائیدی بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی دەڵێت: “ئەو شەش ژنە ئێزدییەی کە سێی ئەم مانگە رزگارکران، ئەمڕۆ لە شاری ھەولێرەوە بۆ شاری دھۆک بەڕێکران و بۆ ئەوەی بە کەسوکارییان شاد ببنەوە”.

 

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسینگەیەکی بۆ رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی دامەزراند و بە گوێرەی داتاکانی نووسینگەکە، داعش شەش ھەزار و ٤١٧ کوردی ئێزدی رفاندووە، لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٥٤٨ کەسیان لە رەگەزی مێ بوون و دوو ھەزار و ٨٦٩ کەسیش لە رەگەزی نێر بوون، لەوانەش سێ ھەزار و ٥٦٨ کەسیان رزگارکراون.

 

کچە کوردی ئێزدی و دامەزرێنەری رێکخراوی ‘دەستپێشخەریی نادیە’ و باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نادیە موراد، رۆژی شەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ رایگەیاندبوو: “بە ھەوڵەکانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی توانرا شەش ژنی دیکەی ئێزدی رزگار بکرێن، ژنە رزگارکراوەکان کاتێک لە ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە بەدیل گیران، ھێشتا منداڵ یان مێرمنداڵ بوون و، لە عێراقەوە براونەتە سووریا و بەیانی رۆژی شەممەی ڕابردوو رزگارکران و دواتر بە کەسوکاریان شاد دەکرێنەوە، ھەموو پاڵپشتییەکی دەروونی و کۆمەڵاتییان بۆ دابین دەکرێت”.

 

لە ھێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر شنگال لە ساڵی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش ژمارەیەکی زۆر کوردانی ئێزدیان رفاند و ژمارەیەکیشیان لێ کوشتن.

برایەکی هاوکار جاف: کڕین و فرۆشتن بە کەیسی براکەمەوە دەکەن
پێشت برایەکی هاوکار جاف: کڕین و فرۆشتن بە کەیسی براکەمەوە دەکەن
عەبدولـلەتیف رەشید: “ھەر دواخستنێکی بوودجە رێگرییە لە حکوومەت و زیان بە ھاووڵاتی دەگەیەنێت”
دواتر عەبدولـلەتیف رەشید: “ھەر دواخستنێکی بوودجە رێگرییە لە حکوومەت و زیان بە ھاووڵاتی دەگەیەنێت”
ەیوەندیدار