سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئەمریکا



سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سوناک بەسەردانێک گەیشتە ئەمریکا.

 

ریشی سوناک دوای ئەوەی لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووە لە پۆستی سەرۆکوەزیران دەستبەکاربوو، ئەمە یەکەمجارە سەردانی ئەمریکا بکات.

 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی “فڕۆکەکەم لە ئەمریکا نیشتەوە”.

 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سوناک لە تویتێکی دیکەدا رایگەیاندووە “کاتێک بیر لە ئەمریکا دەکەمەوە، بیر لە دەرفەت، پرۆژەکان و ئازادی دەکەمەوە، بۆیە پشکی بەریتانیا لەو بوارانەدا، بە گرنگ دەزانین”.

 

ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نووسیوویەتی “بەردەوام کارمان کردووە بۆ پاراستنی گەلەکەمان”.

 

ریشی سوناک جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە بەریتانیا و ئەمریکا ھاوپەیمانێتییەک دروست بکەن، بۆ ئەوەی ئابووریی ھەردوو وڵات بپارێزێت.

سوناک لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە: “کە باس لە ئەمریکا دەکرێت هاوبەشیکردنی دەرفەتەکان، وەبەرهێنان و بەهاکانی ئازادی بۆ بەریتانیا بە مێشکی مرۆڤدا دێن، هەمیشە بۆ پاراستنی هاووڵاتییانمان هەماهەنگی پتەومان هەبووە، ئێستایش بۆ پاراستنی ئابووری هەردوو وڵات پێویستیمان بە دروستکردنی هاوپەیمانییەتییەکە، ئەمە رۆژەڤی سەرەکی سەردانەکەم دەبێت”.

سوناک لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن؛ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس و خاوەنکارانی ئەمریکی کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی تەوەری ئابووری و بەرگری دەکەن.

 

جیاوازی لەنێوان كەسی بەناوبانگ و كەسی كاریگەر
پێشت جیاوازی لەنێوان كەسی بەناوبانگ و كەسی كاریگەر
برایەکی هاوکار جاف: کڕین و فرۆشتن بە کەیسی براکەمەوە دەکەن
دواتر برایەکی هاوکار جاف: کڕین و فرۆشتن بە کەیسی براکەمەوە دەکەن
ەیوەندیدار