ئەو بەشەی سەر كۆنتڕۆڵی سپلیت سوودی چییە؟



لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هاووڵاتیان پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی فێنككەرەوە، چەندین ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان لە ئەیركۆندیشنەكاندا كراوە، تاوەكو هاووڵاتی هەست بە ئارامی و پشووی زیاتر بكات و هەم وزەی كەمتری كارەبا بەكاربهێنێ‌، یەكێكیش لەو تایبەتمەندییانە بوونی (SLEEP یان SLEEP MODE)ە لەسەر كۆنتڕۆڵی ئەیركۆندیشنەكان (سپلیت).

لە زۆربەی ئەیرکۆندیشنەکاندا لەسەر ڕیمۆت کۆنتڕۆڵیەكەی تایبەتمەندییەک هەیە، کە پێی دەوترێت (SLEEP یان Sleep Mode)، ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئاسوودەیی مرۆڤەکان لە کاتی خەوتندا دروستکراوە، کاتێک ئەو تایبەتمەندییە دەخەیتە كار دەنگی ئەیرکۆندیشنەکە کەم دەبێتەوە.

گرنگترین شت ئەوەیە، كاتێك ئەو تایبەتمەندییە دەخەیتە كار و دەخەویت بۆ هەر کاتژمێرێک پلەی گەرمی ژوورەکە پلەیەکی سەدی زیاد دەکات بە بەراورد بەو پلەیەی پێش خەوتن دایدەنێیت و دوای کاتژمێرێکی تریش پلەیەکی تر بەرز دەبێتەوە.

بۆ نموونە کاتێک ئەیرکۆندیشنەکە لەسەر ٢٢ پلە دادەنێیت و دواتر تایبەتمەندی SLEEP دەخەیتەكار و دەخەویت، دوای کاتژمێرێک ئەیرکۆندیشنەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەرزی دەکاتەوە بۆ ٢٣ پلە و دوای کاتژمێرێکی تر بەرزی دەکاتەوە بۆ ٢٤ پلە و بەو جۆرە تا پلەی گەرمی ژوورەکە دەگاتە ٢٦ پلە.

بە کارپێکردنی ئەم تایبەتمەندییە، زۆرترین ڕێژەی ئاسوودەیی بەدەست دەهێنیت لەکاتێکدا تۆ و منداڵەکانت خەوتوون تاوەكو زۆر سەرماتان نەبێت و هەروەها بڕێكی كەمتر كارەبا بەكاردەهێنێت، واتە زۆر ئابووریانەیە.

تەقە لە سەرۆكی شارەوانی كرا
پێشت تەقە لە سەرۆكی شارەوانی كرا
“ئەوەی کرا دانیشتنی پەرلەمان نەبوو”
دواتر “ئەوەی کرا دانیشتنی پەرلەمان نەبوو”
پەیوەندیدار