قائیمقامی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، كە تەقە لە سەرۆكی شارەوانی كراوە، بەڵام سەلامەتە و تەنها زیانی ماددی بەر ماڵەكەی كەوتووە.
سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاندووە، تەقە لە شوێنی مانەوەی عوسمان عەبدوڵا، سەرۆكی شارەوانی كراوە و ئەو كەسەی تەقەكانی كردووە ناسراوە و لەسەر لابردنی زیادەڕەوی بووە.
ڕاشیگەیاندووە، سەرۆكی شارەوانی سەلامەتە، تەنها زیانی ماددی بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە.