بڕیاری دامەزراندن بۆ بەشێكی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەچێت



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە بودجەدا جێگیركراوە و ماوەتەوە دەنگدان لەسەری لە پەرلەمان.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یەکێک لەو توێژانەی لە ساڵی پارەوە لە هەوڵدابووم بۆ چەسپاندنی مافەکانیان، کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانن، کە خۆشبەختانە بەشێکیان لە یاسای ئاسایشی خۆراک مافی بە میلاکبوونیان بۆ دەرچوو.

ڕاشیگەیاند، ئەو بەشەی تریان، کە پێیان ئەوترێت گرێبەستی کاتی لە سەرەتای هاتنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی لە هەوڵدام بۆ جێگیرکردنی مافەکانیان و ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی توانیمان ڕەزامەندی سەرەتایی بەدەست بهێنین بۆ جێگیرکردنی مافی ئەوان و چەند توێژێکی تر لە بودجەدا.

وتیشی، “ئێستتا تەنها ئەوەی ماوە دەنگدانی لەسەر بكرێت لەپەرلەمانی عێراق و ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر بدرێت، کە بۆ ئەوەش هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت”.

بەشێكی زۆری فەرمانبەرانی گرێبەست لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان تا ئێستا چاوەڕێی دامەزراندن دەكەن و چەندین جار یاداشتیان داوەتە حكومەت و پەرلەمان بۆ دامەزراندنیان بەشێوەیەكی هەمیشەیی.

“داواكاری گشتی و چاودێری دارایی و ئەنجوومەنی پارێزگا كامێراكانی هاتووچۆ بەنایاسایی دادەنێن”
پێشت “داواكاری گشتی و چاودێری دارایی و ئەنجوومەنی پارێزگا كامێراكانی هاتووچۆ بەنایاسایی دادەنێن”
پێشەوا هەورامانی: دەبێت لایەنەكان سوپاسی پارتی بكەن
دواتر پێشەوا هەورامانی: دەبێت لایەنەكان سوپاسی پارتی بكەن
ەیوەندیدار