پێشەوا هەورامانی: دەبێت لایەنەكان سوپاسی پارتی بكەن



پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت و دەشڵێت: “لایەنەكان دەبێت سوپاسی پارتی بكەن كە كاتی بۆ گەڕاندنەوە”.

پێشەوا هەورامانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ میدیای حزبەكەی ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی لای دۆستەكانی هەرێمی كوردستان ناوبانگیان نەكەوێتە ژێر پرسیاریەوە، چونكە هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ناوچەكانی دەورووبەر باشترە و نایانەوێت ئەو دۆخە دیموكراسییەی هەیە تێكبچێت.

ڕاشیگەیاند، دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن شەڕی كات بكەن، چونكە ئێستا كەمتر لە 6 مانگیان لەبەردەمایە و وتیشی، “لایەنەكان دەبێت سوپاسی پارتی بكەن، كە كاتی بۆ گەڕاندنەوە، ئەوانەی دەڵێن ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنین”.

سەبارەت بە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان و دروستبوونی گرژی لەنێو هۆڵی پەرلەماندا، پێشەوا هەوارامانی گوتی، “لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستاندا، كاتێك كە دانیشتنێكت بەدڵ نییە دەتوانی بایكۆتی بكەیت و جێی بهێڵیت، بەڵام ئەوان مەبەستیان بوو دەنگەدەنگێك دروست بكەن، دوێنێ دەركەوت لەكاتی كرداردا كێ لەگەڵ هەڵبژاردنە”.

هەورامانی جەختیشی كردەوە، پارتی ئێستا لە لوتكەی هێزی خۆیایەتی و پێشتر هەرچییەكی ویستبێت بە 45 كورسی و هاوكاری هاوپەیمانەكانی توانیوویەتی بیكات، ئێستاش دەستی بۆ زۆرینە و كەمینە نەبردووە.

بڕیاری دامەزراندن بۆ بەشێكی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەچێت
پێت بڕیاری دامەزراندن بۆ بەشێكی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەچێت
د. پشدەر لەبارەی سكچوون و ڕشانەوەی منداڵان هۆشدای دەدات
دوات د. پشدەر لەبارەی سكچوون و ڕشانەوەی منداڵان هۆشدای دەدات
پەیوەندیدار