هەولێر بووە یەکێک لە باشترین شارەکانی جیهان



گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیک ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، هەولێر لە ڕیزبەندی ١٧یەمین باشترین شاری جیهانە.

لە ڕاپۆرتێکیدا، گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیکی ئەمریکی باشترین شارەکانی جیهانی دەستنیشان کردووە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەش شاری هەولێر لە ڕیزبەندی ١٧یەمین باشترین شار لە ئاستی جیهان و هەشتەمین لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دیاریکردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا گۆڤارەکە داوای لە هاووڵاتیانی جیهان کردووە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ سەردانی هەولێر بکەن، هاوکات شارەکەشی بە جیاواز لە شارەکانی دیکەی عێراق ستایش کردووە، بە تایبەت لە ڕووی ئارامی و سەقامگیرییەوە.

 

مەسرور بارزانی بڕیارێكی لێخۆشبوونی دەركرد
پێشت مەسرور بارزانی بڕیارێكی لێخۆشبوونی دەركرد
ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئێران ڕادەگەیەنرێت
دواتر ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئێران ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار