ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئێران ڕادەگەیەنرێت


سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 300 كەس لە ئێران لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی ئەم دواییە كوژراون كە لە پاش گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە 16ی ئەیلولی ڕابردووەوە لە وڵاتەكە سەریانهەڵدا.

عەمید عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەكانی پاسداران لە تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە لەلایەن ئاژانسی (میهر)ەوە بڵاوكراوەتەوە ڕایگەیاندووە”هەموان لە وڵاتدا كاریگەربووین بە گیان لەدەستدانی خاتوو ژینا ئەمینی، ژمارەی كۆتاییم لانییە، بەڵام لەوبڕوایەدام زیاتر لە 300 كەس لە وڵاتدا شەهیدبووبن كە مناڵیان تێدایە”.

ئەو ژمارەیە وەك دەسەڵاتدارانی ئێران باسی دەكەن، هێزە ئەمنییەكانیش لەخۆدەگرێت كە لە پێكداهەڵپژانەكان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا كوژراون .

 

 

 

هەولێر بووە یەکێک لە باشترین شارەکانی جیهان
پێشت هەولێر بووە یەکێک لە باشترین شارەکانی جیهان
شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت
دواتر شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت
پەیوەندیدار