مەسرور بارزانی بڕیارێكی لێخۆشبوونی دەركرد


سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە 1600 كارمەندی حوكمدراوی ئاسایشی ناوخۆ دەركرد، كە هەڵاتوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی، لە ڕۆژی 27/11/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 كارمەندی حوكمدراوی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، كە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و ئەركەكانیان جێ هێشتووە، دەردەكات”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەم لێبوردنە تایبەتە و تەنیا ئەو حوكمدراوانە دەگرێتەوە، كە تەنیا تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و هیچ سزایەكی تەبەعی و تەكمیلی و ئاسەوارێكی سزایی تر ناگرێتەوە”.

فیفا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سزادەدات
پێشت فیفا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سزادەدات
هەولێر بووە یەکێک لە باشترین شارەکانی جیهان
دواتر هەولێر بووە یەکێک لە باشترین شارەکانی جیهان
پەیوەندیدار