كاندیدێكی پارتی چەپی سەوز دەستگیركرا



 

كاندیدێكی پارتی چەپی سەوز لە بازنەی كۆجائەلی، بەتۆمەتی ئەندامێتی لە پەكەكە دەستگیر كرا.

هێزە ئەمنییەكانی توركیا لەئیستانبوڵ لە هەڵمەتێكدا كاندیدێكی پارتی چەپی سەوز لە بازنەی كۆجائەلیان دەستگیركردووە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكە و بینینی مەشق و ڕاهێنان لەناو پەكەكەدا.

هاوكات دەست بەسەر مۆبایلی تۆمەتباردا گیرا و ڕێكارە ئەمنییەكانیش لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش درێژەی هەیە.

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ هێزەكانی پۆلیسی توركیا لە هەڵمەتێكدا لە شاری ئامەد و چەند ناوچەیەكی دیكەی باكووری كوردستان زۆرتر لە 150 ڕۆژنامەوان، چالاكی سیاسی و پارێزەری كوردیان دەستگیركرد.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی توركیا لە 14ی ئایاری 2023 دەسەڵاتی توركیا گووشارەكانی بۆ سەر ئۆپۆزسیۆن و كورد چڕتر دەكاتەوە.

 

وادەی پەسەندكردنی بوودجە دیاریكرا
پێشت وادەی پەسەندكردنی بوودجە دیاریكرا
كاربەدەستێكی ئێران كوژرا
دواتر كاربەدەستێكی ئێران كوژرا
ەیوەندیدار