كاربەدەستێكی ئێران كوژرا



 

ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران و ئیمامی پێشووی هەینی شاری زاهیدان، ئایەتوڵڵا عەباس عەلی سولەیمانی لە پارێزگاری مازندەران تیرۆر كرا.

جێگری پارێزگاری مازندەران، ڕوحوڵڵا سۆڵگی ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە كردەكە بڵاوكردووەتەوە، ڕایگەیاند “بەیانی ئەمڕۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایان، ئایەتوڵڵا عەباس عەلی سولەیمانی لە شاری بابولسەر ڕووبەڕووی هێرشی چەكداریی بووەتەوە”.

سۆڵگی هەروەها باسی لەوە كرد، سولەیمانی گیانی لەدەستداوە و ئەنجامدەری هێرشەكەش دەستگیركراوە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوە كرد، دواتر وردەكاری زیاتر سەبارەت بە ڕووداوەكە بڵاودەكەنەوە.

ئایەتوڵڵا عەباس عەلی سولەیمانی پێشتر نوێنەری ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی بۆ پارێزگای سێستان-بەلوچستان و ئیمامی هەینی زاهیدان بووە.

بەپێی دەستووری ئێران، ئەنجوومەنی شارەزایان دەستەیەكە ڕێبەری ئێران هەڵدەبژێرێت، چاودێری دەكات و لەكاری دەخات، لە ٨٨ هەزار كەس پێكدێت كە هەشت ساڵ جارێك راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵدەبژێردرێن.

كاندیدێكی پارتی چەپی سەوز دەستگیركرا
پێشت كاندیدێكی پارتی چەپی سەوز دەستگیركرا
وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار