ئەمینداری گشتی ناتۆ گەیشتە كێیڤ



بەپشتبەستن بە میدیاكانی ئۆكراینا، ئاژانسی فرانس پرێس گەیشتنی ینس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆی بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو بۆ كیێڤ بڵاوكردەوە.

زۆرێك لەو دەزگا میدیایانە وێنەی ستۆڵتنبێرگیان لە ناوەندی شاری كیێڤ لەبەردەم مۆنۆمێنتی سەربازە كوژراوەكان بڵاوكردەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری بەرپرسێكی ناتۆوە بڵاویكردەوە،” ستۆڵتنبێرگ بۆ یەكەمجار لە دوای لەشكركێشییەكەی ساڵی ڕابردووی ڕووسیا سەردانی ئۆكرانیا دەكات، لەئێستادا ئەمینداری گشتی ناتۆ لە ئۆكراینایە لە زووترین دەرفەتیشدا زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوە”.

ستۆڵتنبێرگ پێش لەشكركێشی ڕووسیا سەردانی كیێڤی كردبوو، بەڵام ئەمە یەكەم سەردانیەتی لەكاتی شەڕ و پێكدادانەكاندا كە وەك جەخكردنەوەیە لەسەر پابەندبوونی هاوپەیمانییەكە بە درێژەدان بە بەرگریكردن لە سەربەخۆیی ئۆكرانیا.

ئاژانسی فرانس پرێس نوسیویەتی، زۆرێك لە بەرپرسانی ڕۆژئاوایی خۆیان لە ڕاگەیاندنی پێشوەختەی سەردانەكانیان بۆ كیێڤ، لەبەر هۆكاری ئەمنی بەدووردەگرن.

ئاژانسە فەرەنساییەكە دەڵێت، سەردانەكە دوای 14 مانگە لە دەستپێكردنی لەشكركێشییەكەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا و كەمێك پێش دژە هێرشی چاوەڕوانكراوی ئۆكراینایە.

لە سعودیە مانگ بینرا و سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە
پێشت لە سعودیە مانگ بینرا و سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە
سەوزکردنی گۆیژە بەردەوامە
دواتر سەوزکردنی گۆیژە بەردەوامە
ەیوەندیدار