لە سعودیە مانگ بینرا و سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە



فەلەكناسێكی سعودی ڕایدەگەیەنێت، هیلالی مانگی شەوال لە ڕووی فەلەكییەوە لەدایك بووە و سبەینێ‌ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، محمد بن ڕەدە سەقەفی فەلەكناسی سعودی و شارەزا لە ڕوانگەی شوێنەواری فەلەكناسی خۆر لە سعودیە و ئەندامی یەكێتی عەرەبی زانستی فەلەكناسی و بۆشایی ئاسمان،و ئەندامی كۆمەڵەی ئافاق بۆ فەلەكناسی لە تایف بڵاویكردەوە” بەپێی پێوەرەكانی قۆناغەكانی مانگ كاتژمێر 7:12 خولەكی بەیانی بەكاتی مەككە هیلالی مانگی شەوال لە ڕووی فەلەكییەوە لەدایك بووە.”

بە وتەی ئەو فەلەكناسە”دوای خۆرئاوابوون لە ئێوارەدا ئاوا دەبێت و ئەمڕۆ پێنج شەممە بە 11 كاتژمێر و لە بەرزی 5.4 پلە، و بە درێژی 6.35 پلە نزیك دەبێت لە ئاسۆی خۆر، ئەمەش وادەكات لە زۆربەی ڕوانگەكانەوە بەئەستەم ببینرێت.”

سەقەفی پێیوایە”بینینی هیلالی شەوال لە چەند ڕوانگەیەكەوە لە ئەگەری ڕوودانی ئەو حاڵەتانەدا، هیلالەكە لە نزیك ئاسۆی خۆرەوە ببینرێت، گەر ئاساۆكانی خۆر ڕوون بوون”.

بەپێی قسەكانی سەقەفی”بە پشتبەستن بە نەما فەلەكییەكان، سبەینێ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانە و ڕاگەیاندنەكەش پشت بە وتەی شایەتحاڵەكان دەبەستێت كە دەبێت لیژنەكان لە بینینی مانگی شاوال ئاگاداربكەنەوە”.

خواست بۆ جوانکاری دوو هێندە زیادیکردووە
پێشت خواست بۆ جوانکاری دوو هێندە زیادیکردووە
ئەمینداری گشتی ناتۆ گەیشتە كێیڤ
دواتر ئەمینداری گشتی ناتۆ گەیشتە كێیڤ
ەیوەندیدار