سەوزکردنی گۆیژە بەردەوامە



ژینگەپارێزەکانی شاخی گۆیژە لە پێنجی بەیانیوە دەچنە شاخی گۆیژە، دەیانەوێت گۆیژە سەوزبکەن، بەڵام ڕەخنەیان لە هاووڵاتیان هەیە کە ڕیسەکەیان لێدەکەنەوە بە خوری.

کەمپەینی سەوزکردنی گۆیژە سێ ساڵە بەردەوامە، لەلایەن ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت کارەکانی دەکرێت، تا ئێستا زیاتر لە ٢٢ هەزار نەمام لە شاخی گۆیژە لە جۆرەکانی سنۆوبەر، بەڕوو و مازوو و زەیتون ڕوێنراوە.

ژینگەپارێزانی ئەو کەمپەینە ڕۆژانە لە کاتژمێر پێنجی بەیانیەوە دەچنە سەر شاخەکە، بە بژارکردن و کێڵانەوەی بنی نەمامەکان سەرقاڵ دەبن، خزمەتیان دەکەن تا نەمامەکان گەشەبکەن و شاخەکە سەوزببێت.

عومەر فەرەج، یەکێکە لە ژینگەپارێزان بەدەم کارکردنەوە باسی نەمامەکان دەکات، کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی سەرمای توندەوە بەشێکیان وشکبوون.

جەمال عومەر، ڕەخنەی لە هاووڵاتیان هەیە، کە ژینگەکە ناپارێزن و زیان بە نەمامەکان دەگەیەنرێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە پێناو ژینگەیەکی پاکتر و جوانتر پارێزگاری لە ژینگەکە بکەن.

ئامانج عوسمان، باسی ڕۆژەکەیان دەکات، کە پاش گەیشتنیان بۆ شاخەکە بەسەر چەند بەشێکدا دابەشدەبن، لەسەر هێڵەکان کاردەکەن.

عەتا عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی سەوزکردنی شاخی گۆیژە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات لەمساڵدا نزیکی چوار هەزار نەمام ڕوێنراون، داواش لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی سەیران و گەشتەکانیاندا ئاگایان لەو ئاگرەبێت کە دەیکەنەوە، پاش خۆیان ئاگرەکەیان بەباشی بکوژێننەوە تا زیاننەگەیەنێت.

 

ئەمینداری گشتی ناتۆ گەیشتە كێیڤ
پێشت ئەمینداری گشتی ناتۆ گەیشتە كێیڤ
سلێمانی؛ نزیكەی نیو تۆن شلك (فەراولە) دەستی بەسەردا گیرا
دواتر سلێمانی؛ نزیكەی نیو تۆن شلك (فەراولە) دەستی بەسەردا گیرا
ەیوەندیدار