كاسبكارێك لە بانە كوژرا



 

كاسبكارێكی خەڵكی سەردەشت بەناوی یەعقووب عەباسی، لە یەكێك لە خاڵە سنوورییەكانی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی حكوومەت كوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كاسبكارێكی خەڵكی گوندی “كۆڵەسەی سەروو” سەر بە شاری سەردەشت بەناوی یەعقووب عەباسی تەمەن ٤٢ ساڵ لە سنووری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی حكوومەت كوژرا.

یەعقووب عەباسی لە كاتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلێكی ڕێگە پێنەدراو لە سنووری “ئاڵووت” لە بانە، لەلایەن هێزە حكوومەتییەكانەوە كراوەتە ئامانج و گورچیلەی پێكراوە.

دوای گواسترانەوەی ئەم كاسبكارە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئورمیە بەهۆی سەختی برینەكەی و خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو كاسبكارە خێزاندارە و باوكی یەك منداڵە.

لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاستی دابەزی
پێشت لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاستی دابەزی
سوودە گرنگەكانی شووتی
دواتر سوودە گرنگەكانی شووتی
ەیوەندیدار