لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاستی دابەزی



 

لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاستی دابەزی لە رۆژی سێشەممە ئەوەش لە چاوەڕوانی ئەو گۆڕانكارییانەی ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنەكانی 14ی ئایاردا بێنەئاراوە.

نرخی یەك دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 19.5996 لیرە، ئەوەش بێ پێشینەیە لەو كاتەوەی لە 2005وە لیرەی نوێ كاری پێدەكرێت.

لەدوای دابەزینی خێرای بەهای لیرەی توركی لە كۆتایی ساڵی 2021وە، حكومەت ڕێوشوێنی گرتەبەر بۆ پاڵپشتیكردنی دراوەكە بەهۆی هەڵاوسان و دەرچوونی سەرمایەوە.

مایك هاریس لە كۆمپانیای ڕاوێژكاری كرێبستۆنی ستراتیژی ماكرۆ دەڵێت: “ئەوە شكستی هێنا، هەرچەندە هەڵاوسان لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەكی بەردەوام لە دابەزیندایە، بەڵام لە مانگی ئاداردا هێشتا لە 50.51% بووە.

بە پێچەوانەی تیۆرییە نەریتییە ئابوورییەكانەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا پێی وایە بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود دەبێتە هۆی هەڵاوسان.

ئەم سیاسەتە دراوییە بووەهۆی دابەزینی لیرەی توركی و بەرزكردنەوەی تێچووی ژیان.

لە سلێمانی گۆشتی ئەسپ بە هاووڵاتییان فرۆشراوە
پێشت لە سلێمانی گۆشتی ئەسپ بە هاووڵاتییان فرۆشراوە
كاسبكارێك لە بانە كوژرا
دواتر كاسبكارێك لە بانە كوژرا
ەیوەندیدار