سوودە گرنگەكانی شووتی



 

شووتی بە یەكێك لە باشترین میوەكانی وەرزی هاوین دادەنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرما و ڕێگریكردن له وشكبوونەوەی جەستە و بە بژاردەیەكی باش دادەنرێت بۆ كاتی ڕێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی.

🔴 گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی شووتی
١- بەهێزكردنی بەرگری لەش : چونكە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆكسانەكانی وەك لایكۆپین و كارۆتین و ڤیتامین سی بۆیە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە خۆپاراستن لە گەلێك نەخۆشی و كەمكردنەوەی هەوكردن بە تایبەت نەخۆشی جومگەكان.

٢- نەهێشتنی قەبزی : بڕێكی زۆر لە ئاو و مادە ڕیشاڵییە تواوەكانی تێدایە كە دەبێتە چالاككردنی جووڵەی ڕێخوڵەكان و باشتركردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس و ڕزگار بوون لە قەبزی و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی كۆڵۆن و كۆم .

٣- بۆ خانمانی دووگیان زۆر بە سوودە بە تایبەت لە مانگانەكانی سەرەتای سكپڕی چونكە دەوڵەمەندە بە فۆلێك ئەسید كە ڕۆڵێكی كارا دەبینێت لە گەشەی كۆئەندامی كۆرپەله و ڕێگری كردن لە نەخۆشییە زگماكیەكانی دڕكەپەتك .

٤- بۆ نەخۆشییەكانی دڵ و گورچیلە زۆر كەڵكی هەیە : دەوڵەمەندە بە كانزای پۆتاسیۆم و ترشی ئەمینی ستێرۆلین و ئاو كە یارمەتی دابەزندنی فشاری خوێن و چالاككردنی جووڵەی خوێن دەدات ، هەروەها وەك ماددەی دایروتێك كار دەكات كە دەبێتە هۆی زیادكردنی میز و نەهێشتنی هەوكردن و بەردی گورچیلە و میزەڵدان .

٥ – پاراستنی تەندروستی پێست : زوو چاكبوونەوەی برین و سووتاوی و خۆپاستن لە نەخۆشییەكانی پێست .

٦- كەمكردنەوەی ئازاری ماسولكانەكان : شووتی سوودی زۆرە بۆ نەهێشتن و كەمكردنەوەی ئازار و ئیفلیجی ماسولكەكان و هێواشكردنەوەی لێدانی دڵی وەرزشوانان لە كاتی وەرزش، چونكە ترشی ئەمینی سێڕۆلینی تێدایە كە لە ناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ئارجنین كە زۆر گرنگە بۆ چالاككردنی سووڕی خوێن و كشانی بۆریەكانی خوێن، هەروەها ڤیتامین B6 تێدایە كە وزە دەبەخشێت بە لەش.

٧- بەهێزكردنی توانای سێكسی پیاوان.

٨- خۆپاراستن له شێرپەنجە: چونكە شووتی ماددەی لایكۆپینی تێدایه و دژە ئۆكسانێكی بەهێزە یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمك و منداڵدان و كۆڵۆن و كۆم.

شووتی:
٪ ٩٢ لە ئاو پێكهاتووە لەگەڵ ڕێژەیەك لەو ماددە ڕیشاڵانەی دەتوێنەوە ، ٪ ٧ لە كاربۆهێدراتی ساددە پێكهاتووە لەگەڵ ڕێژەیەك له ڤیتامین سی ، ڤیتامین ئەی ، بی ، فۆلیك ئەسید ، پۆتاسێوم ، له هەمان كات دا بڕێكی كەم لە كالۆری تێدایە.

ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە دەتوانن ڕۆژانە یەك بۆ دووقاشی بچووك بخۆن ، هەر قاشەی بە قەت كۆپێك بێت شووتی بخۆن لە نێوان ژەمەكان بە مەرجێك شەكرەیان كۆنتڕۆڵ كرا بێت و لە سەر سیستمی لۆكارب و كیتۆ و هاوشێوەكانی نەبن .
دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك

كاسبكارێك لە بانە كوژرا
پێشت كاسبكارێك لە بانە كوژرا
رۆژئاوای كوردستان بۆ گفتووگۆ لەگەڵ دیمەشق ئامادەیە
دواتر رۆژئاوای كوردستان بۆ گفتووگۆ لەگەڵ دیمەشق ئامادەیە
ەیوەندیدار