وەزارەتی کارەبا: دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری یەکێکە لە ئامانجەکانی حکومەت



وەزارەتی کارەبا، رایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا زۆرترین پرۆژەی کارەبا جێبەجێ کراوە و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری یەکێکە لە ئامانجەکانی حکومەت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، زۆرترین پرۆژەی کارەبا لە بواری وەبەرهینان، گواستنەوەو دابەشکردن لە کابینەی نۆیەم جێبەجێکراوە و بۆ پاراستنی ژینگە چەندین پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی پاک جێبەجێکراوە.

دەشڵێت، سود لە غازی بەفیڕۆچووی کێڵگەی نەوتی گەرمیان وەرگیراوە و کارەبای لێ بەرهەمهێنراوە و هەر لەم کابینەیەدا هەنگاومان ناوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی پریپەید لە پێناو دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.

ئەوە لە کاتێکدایە لە وەرزی هاوین و زستاندا کە خواستی هاووڵاتییان لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاد دەبێت رۆژانە لە هەندێک شوێن ٦ کاتژمیر هەیە.

راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
پێشت راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
ئەندازیارێكی جیۆلۆجی؛ زێی بچوك (دوكان) بەتەواوی ووشك دەبێت
دواتر ئەندازیارێكی جیۆلۆجی؛ زێی بچوك (دوكان) بەتەواوی ووشك دەبێت
ەیوەندیدار