راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە



ئاسایشی هەولیر رایگەیاند، تۆمەتبارێکی دیکەی رووداوەکەی هەولێریان دەستگیرکرد کە رایگەیاندبوو هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە 15ی نیسانی 2023، هاوڵاتییەک لەشاری هەولێر لەپرێس کۆنفڕانسێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکراوەتەسەری‌و لێیانداوەو هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیان بەلێکۆڵینەوە لەوبارەوە کرد ئەمڕۆ یەکشەممە تیمەکانمان توانییان تۆمەتباری دوەم بەناوی (ك) دەستگیربکەن‌و لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی زیاتریش لەوبارەوە بەردەوامدەبێت.

ئاسایشی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت:” هاوڵاتییان و هاوشارییان دڵنیادەکەینەوە، پاراستنی سەروماڵی هاوشارییان‌و ئاسایش‌و ئارامیی شاری هەولێر ئەرکێکەو بەزاندنیان لەلایەن هەرکەس‌و گروپێکەوەبێت هێڵی سورەو تۆمەتباران‌و تاوانباران لەهەر شوێنێک بن دەستگیردەکرێن‌و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین”.

 

بوومەلەرزەیەك وانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەك وانی هەژاند
وەزارەتی کارەبا: دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری یەکێکە لە ئامانجەکانی حکومەت
دواتر وەزارەتی کارەبا: دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری یەکێکە لە ئامانجەکانی حکومەت
ەیوەندیدار