ئەندازیارێكی جیۆلۆجی؛ زێی بچوك (دوكان) بەتەواوی ووشك دەبێت



ئەندازیارێكی جیۆلۆجی ڕایدەگەیەنێت، ئێران ئاوی ڕوباری گلاس كەڵوێ كە سەرچاوەی سەرەكی زێی بچوكە لە بەنداوی كانی سیب بەهۆی تونێلێكی 35 كیلۆمەتر درێژ و كەناڵێكی 11 كیلۆمەتر ئاوەكەی دەگوێزێتەوە بۆ دەریاچەی ورمێ.

شێخ نەجمەدین سەرگەتی، ئەندازیاری جیۆلۆجی بڵاویكردەوە، كە ئێران ئاوی ڕوباری گلاس كەڵوێ كە سەرچاوەی سەرەكی زێی بچوكە لە بەنداوی كانی سیب بەهۆی تونێلێكی 35 كیلۆمەتر درێژ و كەناڵێكی 11 كیلۆمەتر ئاوەكەی دەگوێزێتەوە بۆ دەریاچەی ئورومیە بەبڕی 600 ملیۆن مەتر سێجا ئەمە جگەلەوەی كە بەنداوی دوكان وشك دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، كە تازە زۆر درەنگە، زێی بچوك بەتەواوی خنكا، دەمێكە دادو بێدمانە، كەس گوێی نەگرت، سەدان گوند و شارۆچكەی كوردی پارێزگای ئازربایجان بێ ئاو دەبن، ئەم پڕۆژەیە 12 ساڵە كاری تێدا دەكەن.

وەزارەتی کارەبا: دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری یەکێکە لە ئامانجەکانی حکومەت
پێشت وەزارەتی کارەبا: دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری یەکێکە لە ئامانجەکانی حکومەت
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە
دواتر راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە
ەیوەندیدار