برنجی تایلەندی بەسەر هاووڵاتیياندا دابەش دەكرێت



 

عێراق 44 هەزار تەن برنجی تایلەندی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەكات.

لوما موسەوی، بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ كەشتی “AFRICAN ISABELE” كە ٤٤ هەزار تەن برنجی تایلەندی هەڵگرتووە گەیشتە عێراق و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، بەر لەوەی برنجەكە وەربگرن و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بكەن بەشی كوالێتی كۆنترۆڵ پشكنین بۆ كوالێتی برنجەكە دەكەن.

ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەش دەڵێت، دوای تەواوبوونی پشكنینەكان و بەدەستگەیشتنی ئەنجامەكانی تاقیگە كۆمپانیای بازرگانی گشتی عێراق برنجەكە وەردەگرێت و بەپێی پلان لە بەشەخۆراكدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەكەن.

گۆڕانكاری لە بودجەی عێراقدا دەكرێت
پێشت گۆڕانكاری لە بودجەی عێراقدا دەكرێت
بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەبێتەوە
دواتر بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەبێتەوە
ەیوەندیدار