بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەبێتەوە



 

پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا ڕێژەی نەوت لە جیهاندا كەمببێتەوە.

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، لە مانگی سێ ی ئەمساڵەوە زیادكردنی بەرهەمهێنانی یەك ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێك + دەستیپێكردوە، لەهەمانكاتیشدا یەك ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندامی گروپەكەش كەمكراوەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكە، یەك ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا لە دەرەوەی “ئۆپێك +” زیادیكردووە، كە لە مانگی ئازارەوە دەستیپێكردوە هەنگاوەكەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری ناو ئۆپێك وەڵامدانەوەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ڕەنگە بەرزبونەوەی پشكی نەوتی جیهانی كاریگەری لەسەر بڕیاری “ئۆپیك +” هەبوبێت، لە مانگی یەك ی ئەمساڵ، بەراورد بە دو ساڵ و شەش مانگ لەمەوبەر پشكەكانی ڕێكخراوی هاریكاری و گەشەپێدانی ئابوری گەیشتوەتە بەرزترین ئاست 2.83 ملیار بەرمیل بووە”.

چاوەڕواندەكرێت راگەیەندراوەكەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ببێتە هۆكارێك بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان.

ئێستادا بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 86.33 دۆلار، بەرمیلێك نەوتی جۆری تەكساسی ئەمریكاش بە 82.40 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

برنجی تایلەندی بەسەر هاووڵاتیياندا دابەش دەكرێت
پێشت برنجی تایلەندی بەسەر هاووڵاتیياندا دابەش دەكرێت
پۆلیسی هەولێر جۆرە فێڵێكی نوێ ئاشكرا دەكات
دواتر پۆلیسی هەولێر جۆرە فێڵێكی نوێ ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار