ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیادیكردووە



لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڕی 39 ملیم باران لە سنووری شارۆچكەی دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریوە.

بەهۆی ئەو بارانەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان 25 سانتیممەتر زیادیكردووە.

كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 ملیم باران لە سنووری دووكان باریوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، بەهۆی ئەو بارانەوە 25 سانتیممەتر ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەرز بووەتەوە و ئێستا بڕی %38 ئاو لە دەریاچەكەدا هەیە.

دەشڵێت، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەكە 94 سانتیممەتر كەمیكردووە.

باسی لە ئەوەش كرد، ئەو شەپۆلی باو بارانە بەهێزەی ناوچەكەی گرتووەتەوە هیچ زیانێكی ماڵی و گیانی نەبووە.

تیمێكی حكومەتی هەرێم سەردانی قوباد تاڵەبانی دەكات
پێشت تیمێكی حكومەتی هەرێم سەردانی قوباد تاڵەبانی دەكات
لە سلێمانی نرخی گۆشتی سوور دیاریكرا
دواتر لە سلێمانی نرخی گۆشتی سوور دیاریكرا
ەیوەندیدار