تیمێكی حكومەتی هەرێم سەردانی قوباد تاڵەبانی دەكات



بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، تیمێكی وەزاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات.

میدیای فەڕمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی داوە بۆ سەردانیكردنی تیمێكی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بڕیار وایە ڕۆژی یەكشەممە (16ـی نیسانی 2023)، هەریەك لە وەزیران (پشتیوان سادق، دانا عەبدولكەریم و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود) سەردانی قوباد تاڵەبانی بكەن و داوای لێبكەن لە سۆنگەی هەستكردن بە بەپرسیارێتی بەرامبەر بە ئەركی خۆیان لە حكومەتدا، خۆیی و تیمی یەكێتی بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.

نووسەرێكی بەناوبانگی توركیا دەبێتە بەربژێری هەدەپە
پێشت نووسەرێكی بەناوبانگی توركیا دەبێتە بەربژێری هەدەپە
ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیادیكردووە
دواتر ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیادیكردووە
ەیوەندیدار