لە سلێمانی نرخی گۆشتی سوور دیاریكرا



 

لە سلێمانی نرخی كیلۆیەك گۆشتی بەرخ بە 20 هەزار دینار و گوێرەكە بە 19 هەزار دینار دیاریكرا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی كیلۆیەك گۆشتی بەرخ گەیشتبووە 22 هەزار دینار.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی كیلۆیەك گۆشتی بەرخ بە 20 هەزار دینار دیاریكراوە و كیلۆیەك گۆشتی گوێرەكەش بە 19 هەزار دینار دیاریكراوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، بەپێی كێشان بە زیندوویەتی ئەو نرخانە دیاریكراون و هەر فرۆشیارێك گرانفرۆشی بكات سزادەدرێت.

لەبارەی گرانبوونی نرخی گۆشت لە چەند رۆژی ڕابردوودا سۆران عەبدولغەفور دەڵێت، بەهۆكاری كەمبوونەوەی ئاژەڵەوە نرخی گۆشت بەرز بووەوە و ئێستا ئاژەڵێكی زۆر هاوردە كراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر نرخی گۆشت لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان بە 16 بۆ 17 هەزار دینار بۆ هەر كیلۆیەك دەفرۆشرا.

ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیادیكردووە
پێشت ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیادیكردووە
بانكی ناوەندی: پێویستە باری نائاسایی بۆ جێگیركردنی بەهای دینار رابگەیەندرێت
دواتر بانكی ناوەندی: پێویستە باری نائاسایی بۆ جێگیركردنی بەهای دینار رابگەیەندرێت
ەیوەندیدار