هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات



 

هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات پابەندی ڕێنماییە سەلامەتییەكانی هاتووچۆ بن و نەچنە ئەو جێگایانەی ئەگەری كۆبوونەوەی باراناوی تێدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، وەك ئاگادارن بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلێكی چڕی بارانبارین ڕووی لە شارەكەمان كردووە و ئەگەری دابارینی زۆر باش هەیە لە ماوەكانی داهاتوودا، ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامادەكاری تەواومان كردووە لە پێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و شۆفێرانی شارەكەمان، سەرجەم مەفرەزە و ئالیەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەركێك كە لە كاتی پێویستدا پێیان بسپێردرێت.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكەین بەهاتنی ئەو شەپۆلە لە باران بارین پابەندی ڕێنماییە سەلامەتییەكانی هاتووچۆ بن و نەچنە ئەو جێگایانەی ئەگەری كۆبوونەوەی باراناوی تێدا دەبێت و بەهیچ جۆرێك خۆیان نەخەنە دۆخێكی مەترسیدار.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و ڕادیۆی ترافیك FM بەردەوام لە ئەركدا دەبن و لە هەر حاڵەتێكی لە ناكاو ئاگاداری بڵاو دەكەنەوە بۆئەوەی شۆفێران بەدووربن لە هەر مەترسییەك ئەگەر بوونی هەبوو لە شەقام و ڕێگاكانی دەرەوەی شار.

 

كەركوك، دابەشكردنی بەنزین ڕاگێرا
پێشت كەركوك، دابەشكردنی بەنزین ڕاگێرا
كەیسی داخستنی هەدەپە بە كراوەیی مایەوە
دواتر كەیسی داخستنی هەدەپە بە كراوەیی مایەوە
ەیوەندیدار