كەیسی داخستنی هەدەپە بە كراوەیی مایەوە



 

دادگای دەستووری توركیا كەیسی داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی بە كراوەیی هێشتەوە و ڕادەستی ئامادەكارانی راپۆرتی كەیسەكەی كرد، تا تا سەرلەنوێ ڕاپۆرت ئامادە بكات.

هەدەپە ئامادەنەبوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای دەستووری توركیادا بەرگری لە خۆی بكات یان پارێزەر بنێرێت، ئەوەش بەهۆی سەرقاڵییان بە هەڵبژاردنەكانەوە.

هەدەپە پێشتر داوایكرد كەیسی داخستنی هەدەپە تا دوای هەڵبژاردنەكانی 14ی ئایار دوابخرێن، بەڵام دادگا رەتیكردبووەوە.

پێشتر دادگای دەستووری توركیا بڕیاری راگرتنی هەژماری بانكی و هاوكاری دارایی هەدەپەی دەركرد و دواتر بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە.

دەسەڵاتدارانی توركیا ئاكپارتی و مەهەپە خوازیاری داخستنی هەدەپەن، ئەوەش بۆ دروستكردنی ئاستەنگ بۆ بەشداریكردنی ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەكاندا، بەڵام هەدەپە بە ناوی پارتی چەپی سەوز لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادیدا بەشداری دەكات.

هەدەپە سێهەم گەورەترین پارتی توركیایە و گەورەترین پارتی كوردی باكووری كوردستانە، خاڵی یەكلاكەرەوەی هەڵبژاردنەكانی 14ی ئایاری 2023یە لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا.

ئاماژەكان بەرەو ئەوەن هەدەپە بچێتە پاڵ ئۆپۆزسیۆن، بەوەش ئاكپارتی و مەهەپەی دەسەڵاتدار تووڕەن و گووشار بۆ دادگای دەستووری دەهێنن تا بڕیاری داخستنی هەدەپە بدات.

14ی ئایاری 2023 لە توركیا هەڵبژاردنێكی چارەنووسساز بەڕێوەدەچێت، ئەگەری دروستكردنی گۆڕانكاری لەسەرانسەری ناوچەكە هەیە، بەوپێیەی بەپێی زۆرینەی راپرسییەكان سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان تووشی شكست دەبێت و ئۆپۆزسیۆن هەڵبژاردنەكە دەباتەوە.

 

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات
پێشت هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات
زیانەكانی گەستنی سەگ لەسەر منداڵ چین؟
دواتر زیانەكانی گەستنی سەگ لەسەر منداڵ چین؟
ەیوەندیدار