كەركوك، دابەشكردنی بەنزین ڕاگێرا



دروستبونی كێشەیەكی تەكنیكی دەبێتە مایەی ڕاگرتنی دابەشكردنی بەنزین لە سەرجەم وێستگەكانی كەركوك.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە” سەرجەم شۆفێرانی شاری كەركوك ئاگاداردەكەنەوە، بەهۆی كێشەی ئەلیكترۆنی لەدابەشكردنی بەنزین لەوێستگەكاندا سیستمەكەیان لە كاركەوتووە و ناتواندرێت بەنزین دابەش بكرێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”دابەشكردنی بەنزین لەسەرجەم وێستگەكان، تا چاككردنەوەی سیستمی ئەلیكترۆنی راگیراوە و لەئێستادا هەوڵەكان بۆ چاككردنەوەی كێشەكە خراوتەگەڕ”.

لە كەركوك بە پێچەوانەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و وەك سەرجەم پارێزگاكانی تری عێراق، نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 450 دینار دەدرێتە شۆفێران.

چۆن شەوی قەدر بەرز ڕابگرین؟
پێشت چۆن شەوی قەدر بەرز ڕابگرین؟
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات
دواتر هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار