زیانەكانی گەستنی سەگ لەسەر منداڵ چین؟



 

پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان مەترسییەكانی پەلاماری سەگ لەسەر منداڵ دەخاتەڕوو و كە ڕەنگە منداڵ تووشی چەندەها نەخۆشی بكات، تكایەكیش لەلایەنی پەیوندیدار دەكات چارەسەری كێشەی سەگی بێلانە بكەن.

د. محەممەد حەسەن، پسپۆڕ( دكتۆرا – بۆرد ) لە نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان لەبارەی مەترسییەكانی پەلاماری سەگ داواكاریەك ئاڕاستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات و بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پەلاماری سەگ و گازگرتنی مەترسی گەورە لەسەر ژیانی منداڵ دروست دەكات وەك، برینداركردنی جەستەی منداڵ، شكاندنی ئێسك، پارچەكردنی ماسولكە و بەستەرەكان، هەروەها لەوانەیە گازگرتنەكە كاربكاتە سەر مێشكی منداڵ و ئەو كات كوشندە دەبێت بەهۆی زیانگەیاندن بە دەمارەكان.

دەشڵێت، لە ئەنجامی ترسی زۆر و تۆقین ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشی دیكە زیاد دەكات، جگە لەمانە مەترسی گەورەتری پەلاماری سەگ ، گواستنەوە و هەوكردنی بەكتریا و ڤایرۆسی جۆراوجۆر و ترسناكە بۆ منداڵ لەوانەش (هاری، كوزاز، ڤایرۆسی نۆرۆ) و چەندین جۆری دیكە كە ژیانی منداڵ دەخاتە بارودۆخێكی قورس و ئەستەمەوە.

دەشڵێت، ئەو سەگە بێلانانەی لە هەرێمی كوردستان هەن و ترسی زۆریان بڵاو كردۆتەوە وە هیچیان كوتان و چاودێری تەندروستیان لەسەر نییە، بۆیە گازگرتن و پەلاماری ئەوان مەترسی لەسەر منداڵ ئێجگار گەورەترە، لەم سۆنگەیەوە تكا لە وەزارەتی تەندروستی، دەستەی ژینگە، لایەنی بەرپرس، مافی ئاژەڵان و مافی مرۆڤ ئەو مەترسییە ڕابگرن و شوێنی تایبەت بۆ ئاژەڵەكان دابین بكەن.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی كراون، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 300 هەزار سەگی بێلانە هەن و بەردەوامیش ڕێژەكە لە زیادبووندایە، ناو بەناویش پەلاماری هاووڵاتییان دەدەن لە شەقام و شوێنە گشتییەكاندا، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی چەندین حاڵەتی گەستنی سەگ هەبووە و چەندین هاووڵاتی بریندار بوون.

داوا دەكرێت پەناگەیەك بۆ ئەو سەگانە بدۆزرێتەوە كە بێلانەن و لەچەندین شەقام و كۆڵانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا هەن.

كەیسی داخستنی هەدەپە بە كراوەیی مایەوە
پێت كەیسی داخستنی هەدەپە بە كراوەیی مایەوە
هەرێم وەڵامی بەغدا دەداتەوە
دوات هەرێم وەڵامی بەغدا دەداتەوە
پەیوەندیدر