لامپارد بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ چێڵسی



یانەی چێڵسی بە فەرمی گەڕانەوەی فرانك لامپاردی ڕاهێنەر بۆ سەركردایەتیكردنی تیپەكەی ڕادەگەیەنێت، تا ببێتە جێگرەوەی گراهام پۆتەر.

یانەی چێڵسی ڕایگەیاند:” فرانك لامپارد وەك ڕاهێنەری چاودێر تا كۆتایی ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە یانەكە.

پێشتر لامپارد وەك یاریزان سێ جار نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەستهێناوە لەگەڵ یانەی چێڵسی و نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەوروپای بەدەستهێناوە.

چێڵسی بڵاویكردۆتەوە، لامپارد پێشتر لە 84 یاریدا سەركردایەتی چێڵسی كردووە و لە 44 یارییدا بردنەوەی بەدەستهێناوە و 15 جار یەكسان بووە و 25 جاریش دۆڕاوە.

چێڵسی لە زاری تۆد بۆیل و بەغداد ئیقبالی خاوەنی یانەكەوە بڵاویكردەوە، زۆر خۆشحاڵ بە پێشوازیكردن لە فرانك لامپارد بۆ ستامفۆرد بریج، لامپارد كەسایەتییەكی ناوداری پرێمەرلیگ و ئەفسانەیە لەیانەكەدا.

هەروەها دەڵێت: لەگەڵ بەردەوامبوونیان لە پرۆسەی هەمەلایەنە بۆ دەستەبەركردنی ڕاهێنەرێكی هەمیشەیی، دەیانەوێت پلانێكی ڕوون و جێگیر بۆ یانەكە و هاندەرانیان بۆ ماوەی وەرزەكە دابین بكەن.

چێڵسی جەخت لەسەر خواستی یانەكە دەكاتەوە كە دەیەوێت بوار بۆ سەركەوتن خۆش بكات، لامپاردیش هەموو ئەو تایبەتمەندی و سیفەتانەی هەیە كە پێویستیانە بۆ گەیشتن بە دوا قۆناغ.

بڕیارە شەممەی داهاتوو، چێڵسی لە خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر ڤۆڵڤەرهامپتۆن یاری بكات، پێش ئەوەی بلوز سەردانی ڕیال مەدرید بكات لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەكناسی: 21ی نیسان جەژنی ڕەمەزانە
پێشت سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەكناسی: 21ی نیسان جەژنی ڕەمەزانە
ڕۆیتەرز لایەنە شاردراوەكانی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات
دواتر ڕۆیتەرز لایەنە شاردراوەكانی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار