سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەكناسی: 21ی نیسان جەژنی ڕەمەزانە



ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەكناسی ڕایدەگەیەنێت، وڵاتانی جیهانی ئیسلامی لە 20ی نیسانەوە بەدواداچوون بۆ هیلالی مانگی شەوال (جەژنی ڕەمەزان) دەكەن، چاوەڕوانیش دەكرێت زۆرێك لە وڵاتان، ڕۆژی هەینی 21ی نیسان، وەك یەكەم ڕۆژی جەژن ڕابگەیەنن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەكناسی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە جیهانی ئیسلامیدا جیاواز بێت، محەمەد عۆدە بەڕێوەبەری سەنتەرەكەش لەو بارەیەوە دەڵێت” وڵاتانی جیهانی ئیسلامی لە ڕۆژی پێنج شەممە 20ی نیسان بەدواداچوون بۆ هیلالی مانگی شەوال دەكەن و بینینی هیلال لەو ڕۆژەدا بە چاوی ئاسایی، نەك بە تەلەسكۆپ ناكرێت لە هەموو كیشوەرەكانی ئاسیا و ئوسترالیا”.

بە وتەی محەمەد عۆدە”لە بەشەكانی ڕۆژئاوای كیشوەری ئەفریقا و ئەوروپاوە تەنیا بە بەكارهێنانی تەلەسكۆپ دەكرێت و بە زەحمەت لە بەشەكانی ڕۆژئاوای كیشوەری ئەفریقا و ئەوروپاوە هیلال بە چاوی ئاسایی ببینرێت، هەروەها لە بەشەكانی ڕۆژئاوای هەردوو كیشوەری ئەمریكا دەكرێت هیلال بە چاوی ئاسایی ببینرێت”.

بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەكناسی دەڵێت”ئەگەری بینینی هیلال بە تەلەسكۆپ لە بەشێكی جیهانی ئیسلامیدا هەیە لە ڕۆژی پێنج شەممە 20ی نیسان، بە لەبەرچاوگرتنی ڕوودانی تەریببوون بەر لە خۆرئاوابوون و ئاوابوونی مانگ لە پاش ئاوابوونی مانگ لە هەموو ناوچەكانی جیهانی ئیسلامیدا، لەم جۆرە بارودۆخانەدا نەریت وایە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕۆژی دواتردا دەستپێكردنی مانگەكە ڕابگەیەنن”.

بەم پێیە چاوەڕوان دەكرێت زۆرێك لە وڵاتان ڕۆژی هەینی 21ی نیسان بە جەژنی ڕەمەزان ڕابگەیەنن.

سەبارەت بەو وڵاتانەی دەكرێتە مەرج تەنیا بە چاوی ئاسایی مانگ ببینن، یان تەنانەت بە تەلەسكۆپیش بە دروستی مانگ ببینن، ئەم وڵاتانە كەمن و پێشبینی دەكرێت ژمارەی ڕۆژەكانی مانگی ڕمەزان بگاتە 30 ڕۆژ و جەژنی ڕەمەزان لە شەممە 22ی نیساندا بێت.

هەولێر.. تەنها ئەم ئێوارەیە شەش کەس بەهۆی پەلاماری سەگەوە برینداربوون
پێشت هەولێر.. تەنها ئەم ئێوارەیە شەش کەس بەهۆی پەلاماری سەگەوە برینداربوون
لامپارد بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ چێڵسی
دواتر لامپارد بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ چێڵسی
ەیوەندیدار