بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە



بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، کاتی بڕیارە دروستەکەیە و لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشرێت، سەرجەم داهاتەکان بۆ یەک خەزێنە بچێتەوە.

لە پەڕەی فەرمی خۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی ڕاگیرانی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، دەڵێت کاتی ئەوەیە لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشرێت.

لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت “ناکۆکییە ناوخۆییەکان و تاکڕەوی، قەوارەکەمان لاواز دەکات و هەرێمەکەمان دەخاتە مەترسییەوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، ئێستا بڕیاری لۆژیکانە و دروست ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا و دەستەبەرکردنی مافەکانی هەرێمی کوردستانە.

 

دەقی وتارەکەی بافڵ تاڵەبانی

دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە، لەپێناو داهاتووی میللەتەکەمان و رێگریکردن لە دروستبوونی گرفت و قەیرانی گەورە، کاتی ئەوەیە بڕیارە دروستەکە بدرێت. ‎کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت و کۆی داهاتی نەوت لە سەرتاسەری عیراق بچێتە یەک خەزێنەوە.
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و داهاتی عیراق دیاری بکرێت و مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێم گەرەنتی بکرێت.
‎سیستەمی بەنزین، نەوت و گازوایلی هەرێمی کوردستان ببەسترێتەوە بە عیراق و بەهەمان نرخ بدرێتەوە بە هاوڵاتیان. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆمپانیای سۆمۆ و کۆی سیستەمی نەوت و غازی عیراق هەبێت و بەشێکبن لە بەڕێوەبردن و بڕیاردان.
‏‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ساڵانێكە هەوڵ بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان دەدات. بیركردنەوەی دروست، هەماهەنگی و كاری پێكەوەییە نەك دووركەوتنەوە و قووڵكردنەوەی كێشەكان.
ناکۆکییە ناوخۆییەکان و تاکڕەوی، قەوارەکەمان لاواز دەکات و هەرێمەکەمان دەخاتە مەترسییەوە نەک کاری هاوبەش و داواکردنی مافەکانمان لە بەغدا. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رووبارێك خوێنی لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی كوردستان رشتووە و هیچ هێز و لایەنێك لە خۆمان بە دڵسۆزتر نازانین بۆ كوردستان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی. هەر بۆیە هەنگاوی لۆژیكی و بەرپرسیارانە، رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا و دەستەبەركردنی مافەكانمانە.
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
عیراق؛ دەست بەسەر بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتدا گیرا
پێشت عیراق؛ دەست بەسەر بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتدا گیرا
تەقەكەرەكانی سلێمانی دەستگیركران
دواتر تەقەكەرەكانی سلێمانی دەستگیركران
ەیوەندیدار