عیراق؛ دەست بەسەر بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتدا گیرا



وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەست بەسەر بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتدا گرتووە، كە مەبەست لێی بەقاچاغ بردنی بووە ، 58 تۆمەتباریش دەستگیركراوە .

دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەردەوامن لە بەدواداچوون و دادگاییكردنی ئەو تاوانبارانەی بازرگانی بە بەرهەمی نەوتەوە دەكەن، ئەو هەوڵانەش بووە هۆی دەستگیركردنی 58 تۆمەتبار لە پارێزگا جیاكانی عیراقداو ئەو تانكەرانەشی كە كارەكەیان پێ ئەنجامداوە لەگەڵ دو ملیۆن لیتر نەوتیش دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە 15 شوێن دۆزراونەتەوە، كە بەكارهێنراون بۆ ریسایكلینی بەرهەمەكانی نەوت و تانكەرەكانیش جۆرو قەبارەی جیاوازیان تێدایە، هەروەها ئۆپراسیۆنەكانیان لە پارێزگا جیاوازەكان ئەنجامدراون و رێوشوێنی یاسایی لە دژیان گیراونەتەبەر.

منداڵانی ئۆتیزم دوای ١٢ ساڵی شوێنێک نییە هانای بۆ ببەن
پێشت منداڵانی ئۆتیزم دوای ١٢ ساڵی شوێنێک نییە هانای بۆ ببەن
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار