تەقەكەرەكانی سلێمانی دەستگیركران



 

‎ دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ‎دەربارەی ڕووداوی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی رایگەیاند تەقەكەرەكانی سلێمانی دەستگیركران.

‎‎ دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند “كاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ لە نزیك پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی ، لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی ڕووداوی تەقەكردن لە نێوان چەند كەسێك ڕوودەدات لە ئەنجامدا ( دوو ) كەس بریندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن ، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەگەنە شوێنی ڕوداوەكەو هەردوو لایەنی تەقەكەر دەستگیردەكرێن و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە”.

‎راشیگەیاند “لێرەوە بۆ هەموو هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دوپات دەكەینەوە كە هیچ كەسێك لە سەروو یاساوە نییە و هەر كەسێك ببێتە هۆكاری تێكدانی ئارامی و ئاسایش دەستگیردەكرێن و ڕوبەڕووی یاسا دەكرێنەوە” .

ئەمڕۆ لە یەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەكانی شاری سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان دوو هاوبەشی پڕۆژەكە ڕوویداو سێ پاسەوانی پەڕلەمانتارێكی كوردستان بریندار بوون.

لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی “شاری دایك” لە سلێمانی، شەڕە تەقە لەنێوان دوو هاوبەشی پڕۆژەكە ڕوویداو سێ پاسەوانی هاوڕێ مەلا ستار، پەڕلەمانتاری كوردستان بریندارن.

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
لەیادی لەدایكبوونیدا هێندەی تەمەنی درەخت و نەمام دەچێنێت
دواتر لەیادی لەدایكبوونیدا هێندەی تەمەنی درەخت و نەمام دەچێنێت
پەیوەندیدار