ڕێباز حەملان: دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت



یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرەو پێشچوونی باش لە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە لەبارەی دۆسیەی نەوت و غاز و دەشڵێت: “كاری لەپێشینەی حكومەت دابین كردنی مووچەیە”.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارەی دادگای پاریس نوێ نییە و دەمێكە عێراق ئەو داوایەی تۆماركردووە و پێشتر بەغدا و ئەنقەرە لەسەر ئەوە ڕێككەوتن ئەگەر لەسەر ئەو بۆری گواستنەوەی نەوتە نەگەنە ڕێككەوتن، لە دادگا ئەو پرسە یەكلایی بكەنەوە و ئێستاش بڕیارەكە لە بەرژەوەندی عێراق و دژی توركیا دەرچووە.

وتیشی، “بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە لەبارەی دۆسیەی نەوت و غاز و تەنیا لەبارەی چەند پرسێكی تەكنیكی ماوە بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی، چونكە تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان نەوتی فرۆشتووە و بنەمایەكی یاسایی هەبووە و هیچ كارێكی نایاسایی و نادەستووری نەكردووە”.

جەختیشی كردەوە، كاری لە پێشینەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەروەكو سەرۆك وەزیرانیش جەختی لەسەر كردووەتەوە، دابینكردنی مووچە بووە، پاشان خزمەتگوزارییەكانی دیكە.

دەشڵێت: “سەرۆكی حكومەت هەموو بەرپرسیاریەتییەكانی هەڵگرتووە و سەرپەرشتی كاروبارەكانی حكومەت و دانوستانەكان لەگەڵ بەغدا دەكات”.

“مانگی ڕابردوو بە بەهای 7 ملیار دۆلار نەوت فرۆشراوە”
پێشت “مانگی ڕابردوو بە بەهای 7 ملیار دۆلار نەوت فرۆشراوە”
نەوەیەكی شێخ مەحمود حەفید: لێدوانەكەی كونسوڵی ئەمریكا هەڵەیەكی گەورە بوو بگرە تاوانێكیش بوو
دواتر نەوەیەكی شێخ مەحمود حەفید: لێدوانەكەی كونسوڵی ئەمریكا هەڵەیەكی گەورە بوو بگرە تاوانێكیش بوو
ەیوەندیدار