“مانگی ڕابردوو بە بەهای 7 ملیار دۆلار نەوت فرۆشراوە”



وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتنی نەوتی بۆ مانگی (شوبات)ی ڕابردوو بڵاوکردەوە، كە زیاتر لە 7 ملیار دۆلار داهات بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئاماری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی (شوبات)ی 2023 گەیشتۆتە 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 بەرمیل و لەلایەن 35 كۆمپانیاوە كڕدراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر بەرمیلێك نەوت بە 76 دۆلار و 556 سەنت فرۆشراوە و كۆی گشتی داهاتەكەی 7 ملیار و 62 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆی ئەو بڕە نەوتەی لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە کراوە، بڕی 89 ملیۆن و 140 هەزار و 448 بەرمیل بووە، هاوکات ئەو بڕە نەوتەی لە کەرکوکەوە هەناردە کراوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە 2 ملیۆن و 834 هەزار و 393 بەرمیل بووە”.

نەهرۆ رواندزی؛ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە زیانی 40 ملیۆن دۆلار بە عێراق دەگەیەنێت
پێت نەهرۆ رواندزی؛ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە زیانی 40 ملیۆن دۆلار بە عێراق دەگەیەنێت
ڕێباز حەملان: دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
دوات ڕێباز حەملان: دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
پەیوەندیدر